Accessibility links

ساڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو شتانەی کە پاش خۆی بەجێیدەهێڵێت


ئایا هەرگیز دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە؟

ئەمە ئەو پرسیارەیە لەگەڵ کۆتاییهاتن بە ساڵی 2020 و دەستپێکردنی ساڵی 2021 لە سەرانسەری جیهاندا دەکرێت.

چەندین پرسیاری تریش دەکرێن.

ئایا ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کاریگەری دەبێت؟ ئایا بۆ چەندیک لەش بەرگری دەبێت؟ ئایا ژمارەی پێویستی خەڵکی دژ بە ڤایرۆسەکە دەکوترێن تا ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکرێت؟ ئایا شێوازی ڤایرۆسەکە ئەوەندە دەگۆڕێت تا فشار بۆ زانایانی ڤاکسینەکە بەرێت ڤاکسینی تر تێکەڵ بکەن؟

تەنانەت ئەو پرسیارانەش بەردەوام دەکرێن کە ئایا هەرگیز ئەم ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ دەکرێت، ئایا کاریگەرییە درێژخایانەکانی لەسەر ڕەوشی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوری مانای ئەوەیە هەرگیز ژیان ناگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی؟

جیهان جۆرێک لە جۆرەکان خۆی گۆڕابوو تەنانەت بەرلەوەش کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموشتێک بە تەواوەتی بگۆڕێت. قەیرانی ئابوری ساڵی 2008 بۆ 2009 ، جۆرێکی سیاسەتی دامەزراند کە پێشتر بەهۆی سەرهەڵدانی پۆپۆلیستییەوە کاڵ بوبۆوە.

پەنکەج میشرا نوسەر و ڕۆماننوسی هندی لە کتێبێکی پێش پەتای کۆرۆنا بە ناوی " سەردەمی توڕەیی: مێژوویەک لە ئێستا"دا دەڵێت خەڵکێکی زۆر هەست بە بێدەسەڵاتی دەکەن، متمانەیان بە دەسەڵاتی نەریتی سیاسی نامێنێت بۆ پاراستنیان یان تواناکانیان بۆ دڵنیاکردنەوەیان.

توڕەیی ناڕەزاییەکان زۆربوونلە دابەشکردنی سامان و دەسەڵات دا بە شێوەیەکی زۆر نایەکسان. ئەوانەش کە مابوونەوە داوای ڕێککەوتنی نوێیان دەکرد. و سەرهەڵدانی دەسەڵاتە نوێیەکان دەستیکرد بە لێدانی دۆخی جیهان. جارێکی تر کینەی کۆنی وروژاندەوەو و ناکۆکی نوێی دروست کرد.

ئەمانە هەموی بەر لە سەرهڵدانی ڤایرۆسە کوشندەکە بوو بۆ تاقیکردنەوەی حکومەتەکان، زیادکردنی ناڕوونی و گومان.

ئێستاش قەیرانی تەندروستی گشتی گۆڕاوە بۆ ئەژدیهایەکی فرەسەری کە لێکئاڵاوە.

دەیان ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەسستداوە. ئابوری ناسان دەڵێن کاتێک زیانە گەورەکەی ئابوری دەردەکەوێت بێکاری هێشتاش زیاتر دەبێت. ستیڤن ڕاچ لێکۆلەرێکی باڵا لە زانکۆی یەڵ و ئابوری ناسی باڵای پێشو لە نیوەندی مۆرگان ستانلی دەڵێت " لە کاتێکدا کوتانی بەکۆمەڵ دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی پەتای کۆڤید-19 لە ساڵی داهاتوو یان پاش ئەوە کۆتایی پێدێت، بەڵام ئەم ڤاکسینە بەرگری دژی زیانی ئابوری درێژدەم دروست ناکات." ئەو دەشڵێت " لێکۆڵێنەوەکانی ئەم دواییانە لەسەر 19 خراپترین کاریگەری ئەم پەتایە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ سەدەی 14، ئەمەش زیانە ئابورییەکان زیاتر زەقدەکاتەوە."

حکومەتەکان قەرزێکی زۆر دەکەن یان یەدەگی زۆر بەکاردەهێنن تا بتوانن پەتاکە کۆنترۆڵ بکەن، بەو هیوایەی لە پاش پەتاکە ئابوری گەشە بکاتەوەو قەرەبووی بکەنەوە.

بەڵام پەتاو نەخۆشییەکان وەکو جەنگ وان، ئاساریان دەمێنێتەوە، و مێژووی پەتاکان ئەوە نیشان دەدەن زۆر کەس ناگەڕێتەوە شێوازی ژیانی پێش پەتاکە. پەتا و نەخۆشییە کوشندەکان پێشتر گۆڕانکاریان بەسەر وڵاتاندا هێناوە. ئەوان دەتوانن ئیمپراتۆرەکانیش تێکبشکێنن. بەپێی مێژووناسی ئەمەریکایی تیمۆتی وینگارد نوسەری کتێبی " مێشولە: مێژوویێکی مرۆڤایەتی لە کوشندەترین ڕاوکەر" لە ساڵی ڕابوردوو لە نوسینێکیدا دەڵێت ڕەنگە شێوازێکی نەخۆشی مەلاریا هاوکار بووبێت لە کەمکردنەوەی ڕۆمی کۆن.

شارەزایان و مێژووناسان هۆشداری ئەوە دەدەن ئەم پەتایە کاریگەرییەکی زۆر خراپی ئابوری دەبێت. ستیڤن ماچن بەڕێوەبەری نێوەندی ئابوری لە زانکۆی ئابوری لەندەن دەڵێت "گۆڕانکارییەکی گەورە لە شێوازی گەشتکردنمان، بازاڕکردنمان و تێکەڵبوونمان لەگەڵ خەڵکی بێگومان کاریگەریی لەسەر چەندین سێکتەر دروست دەکات."

تۆکیۆ ژاپۆن
تۆکیۆ ژاپۆن

بە پێی پێشبینییەکان بەرهەمی ئابووری جیهانی نزیکەی 7 % کەمتر دەبێت بەبەراورد لەگەڵ پێش پەتاکە. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات دەشێت 207 ملیۆن کەسی تر هەتا ساڵی 2030 بچنە خانەی هەژارییەوە، بەهۆی کاریگەرییە درێژخایانەکانی ئەم پەتایە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێڵی هەژاریدا دەژین دەگاتە زیاتر لە یەک ملیار کەس.

ئابوریناسانی تر پێشبینی دەکەن خێراکردنی ڕەوتی بەرەو جیهانگیری پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە کەمکردنەوەی داهاتی خەڵکەکان.

براین بیل ئابوری ناس لە زانکۆی کینگ لە لەندەن دەڵێت " کاریگەرییەکانی بۆ سەر هەندێک کەس زیاترە لە کەسانی تر، ئەوانەی کە زیاتر شیانی هەیە بێکاربن گەنجەکانن، ئەوانەی کە ئەزموونی کارکردنیان کەمە، کارکەرە ڕەشپێستەکان و ئەوانەی داهاتیان کەمە. وەکو داڕمانەکانی پێشووتری ئابوری، قیرانی کۆڤید-19 کاردەکاتە سەر ئەوانەی کە خۆیان لە ڕەوشێکی ناجێگیردان."

ئابوریناسان پێشبینی ئەوەش دەکەن هەندێک لە وڵاتان ڕەوشیان خراپتر دەبێت ئەوانەش ئەو وڵاتانەن کە ئابورییەکی لاوازیان هەیە وەکو وڵاتی فلپین، پێرو، کۆلۆمبیا، مالیزیا، هندستان و ئەرژەنتین".

ئایە ئەم پەتایە هیچ پێشوەچوونێک دەهێنێتە گۆڕێ؟

گەشبینەکان دەڵێن ڕەنگە شتی باشیشی لێبکەوێتەوە، چونکە لە پاش پەتاکانی ڕابوردوودا هەندێک شتی باشیش ڕوویانداوە. مێژووناسان دەڵێن مەرگی ڕەش کۆتایی هاتنی دەرەبەگی خێراتر کرد، بەهۆی هەژاربوونی بەشێکی زۆر لە لۆردەکان و خاوەن زەوی و زارەکان.

لە کاتێکدا هەندێک ترسی تەنانەت جەمسەرگیری سیاسی قوڵتریشیان هەیە، گەشبینان ئاماژە بەوە دەکەن پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هۆی هاوسۆزیەکی کۆمەڵایەتی گەورەتر. لە ئەمەریکا بووە هۆی دروستکردنی تۆڕی هاوکاری هاوبەش و پێشنیازکردنی هاوکاری لە ڕێی ڕاگەیاندنی فەیسبووک، وتۆڕەکانی تری کۆمەڵایەتی. دراوسێکان ئەندامانی هاوکاری هاوبەش خۆراک بۆ هەژاران دابین دەکەن، دەمامک دەبەخشنەوەو پێشنیازی بازاڕیکردن بۆ خەڵکانی بەساڵاچوو و نەخۆش دەکەن. چالاکوانان دەڵێن دەشێت ئەم پەتایە لە دوای خۆیخواستی هاوکاری کردن و چالاکی کۆمەڵایەتی بەجێبهێڵێت.

بەهەمان شێوەئیتالیاییەکان لە ساڵی 2020 دا هەستێکی بەهێزی هاوسۆزی کۆمەڵایەتییان نیشاندا. لە گوندە گردەکانی ئیتالیاوە بۆ شارە گەورەکان، بەشێکی زۆری ئیتالیاییەکان پەلەیان دەکرد بۆیارمەتیدانی دەسەڵاتدارانی شارەوانی تا دڵنیابن لەوەی بەساڵاچوان و لاوازەکان کە خۆراکیان دەستکەوێت و سەرنجیان پێبدرێت. ئەوان لە سەرەتای قەدەغەکردنی هاتوچۆکاندا پشتیوانی خۆیان بۆ کارمەندانی تەندروستی دەردەبڕی بە گۆرانی وتن و میوزیک ژەنین لە باڵەکۆنەکانیانەوە. نمایەشەکان و کۆڕی شەوانەیان وایکرد کە وڵاتانی تری ئەوروپاش چاویان لێبکەن.

ئەوەی کە پەتاکە لە پاش خۆی بەجێی دەهێڵێت چین؟

بۆ زۆربەی ئەو کەسانەی لە ئۆفیس کاردەکەن، ئەم پەتایە بووە هۆی گۆڕانکاری لە کارەکانیان و کارەکانیان لە ماڵەکانی خۆیانەوە ئەنجام بدەن. ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە ئەم هەنگاوە لەوانەیە هەر وابمێنێتەوە و قازانجیشی هەیە. ئەوانەی لە ماڵەوە کاردەکەن کاتەکەیان زیاتر کۆنترۆڵ دەکەن، ئازادی زیاتریان هەیە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کەی کارەکانیان بکەن و بژاردەیەکی باشتر دەخاتە بەردەمیان کە چۆن هاوسەنگی لە نێوان کار، خێزان و کاتی حەسانەوەیان دروست بکەن.

ئەوان کات بە ڕێگای چوون بۆ کار بە فیڕۆ نادەن و هەندێک لە لێکۆڵێنەوەکان دەریدەخەن بەرهەمەکانیشان زیاتر بووە، هەرچەندە هەندێک نیگەرانی نەمانی پەیەوەندییە کۆمەڵایەتییەکانن و پێیان وایە کارکردن لەماڵەوە دەبێتە هۆی گۆشەگیربوونی کارمەندەکە.

هەندێک لە شارەزایانیش دەڵێن کەمبوونەوەی هاتوچۆش قازانجی بۆ ژینگەو کەشو هەوا هەیە، هەرچەندە هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان هۆشداری دەدەن کە ڕەنگە سودەکانی بۆ ژینگە ئەوەندە نەبێت چونکە ساردکەرەو و گەرمکەرەوەی ماڵەکان زیادی کردووە.

چالاکوانانی ئاووهەوا هیوا دەخوازن کە ئەم پەتایە وەک ئاماژەیەکی گەورە کار بکات بۆ دووبارە بیرکردنەوە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروش.

ئینگەر ئاندرسن بەڕێوەبەری گشتی بەرنامەی ژینەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت " ئەگەر لە 2020 وە شتێک فێربووبین ئەوەیە، ناتوانین خەڵکێکی تەندروستمان بەبێ هەسارەیەکی تەندروست هەبێت."

XS
SM
MD
LG