Accessibility links

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران


دیمەنێکی کۆڵبەران
دیمەنێکی کۆڵبەران

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ - کوردپا،سەبارەت بە کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٩هەتاوی لە کوردستانی ئێراندا، ژمارەیان ٤٦ کوژراو و ١٤٢ کەسن.

هەروەها سەرجەم ١٣٨ حاڵەتیان لە لایەن هێزەکانی لەشکری حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ١٥ حاڵەتیان لە لایەن هێزەکانی لەشکری تورکیاوە دەسترێژیان لێکراون.

بۆ نمونە، "ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕ، "عەلی بروکی میلان"، کۆڵبەری کوژراوی خەڵکی شاری چاڵدێران، پاش گرتنی بە دەست‌بەستراوەیی لە دووراییەکی کەم لەلایەن هێزە لەشکرییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە."

لە ڕاپۆرتێکی دیکە هەر بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی کوردپا، لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٩، بە گشتی ٣٧٣ هاوڵاتیی کورد لە کوردستان دەستبەسەر کراون.

ئەوین موستەفا زادە، بەرپرسی ناوەندی ئامار لە رێکخراوی کوردپا
ئەوین موستەفا زادە، بەرپرسی ناوەندی ئامار لە رێکخراوی کوردپا

لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئەوین موستەفازادە، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی کوردپا دەڵێت، یەکێک لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دورخستنەنەوەی بەندکراوانی کورد لە بەندیخانەکانی شارەکانی کوردستان بۆ بەندیخانەکانی شارەکانی دیکەی ئێرانە، بۆ ئەوەی هەم بۆ بەندکراوانی بە گرفت بکەن کە لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە سەردانیان بکرێت و هەم بۆ ئەوەی زیاتر گوشاریان بخەنە سەر.

لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەدا هاتووە کە ٣٣٣ کەس لەو دەستبەسەرکراوانە لەو ماوەیەدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

٤٠ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە بۆ بەندیخانە ڕاگوێزراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:39 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG