Accessibility links

هێرش بە چەقۆ لە وڵاتی چین


بەلانیکەم 7 کەس کوژراون و 7 کەسیش بریندارن لەو هێرشەی بە چەقۆ کرابوو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی چین، بپێی ڕاپۆرتە هەواڵییە فەرمییەکان.

ئەم هێرشەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری کایوان لە هەرێمی لیاونینگ کراوە لە دەرەوەی گەرماوێکی هەڵمیدا.

گومانبارێک بە ناوی یانگ دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئامانج و مەبەستی پشت ئەم هێرشە نەزانراوە.

بەپێی یاساکان لە چین، کڕین و هەبوونی چەک قەدەغەیە، وەک بارێکی باویش هێرشەکان بە چەقۆ یان بەو جۆرە بۆمبانە دەکرێن کە دروستکراوی خۆجێیین.

پێشتر زۆربەی ئەو جۆرە هێرشانە وەها ناودێر دەکران کە کەسانی نائاسایی لە ڕووی دەروونییەوە ئەو هێرشانەیان کردووە، یانیش ئەوانەی ڕق و کینەیان بەرامبەر کۆمەڵگە هەیە.

لە مانگی 6 ی ئەمساڵیشدا، پاسەوانی خوێندنگەیەک بە چەقۆ نزیکەی 39 کەسی بریندار کرد لە باخچەیەکی ساوایاندا لە ناوچەی کوانگشی، باشوری وڵاتەکە. دادگای چین بڕیاری مردنی بەسەر تاوانبارەکەدا سەپاند.

لە ساڵی 2018شدا کابرایەک بە چەقۆ کەسێکی کوشت و 12 کەسیشی بریندار کرد لە بازاڕێکی شاری بێژینگ، پایتەختی وڵاتی چین.

XS
SM
MD
LG