Accessibility links

بوومەلەرزەیەک لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەدات


بومەلەرزەیەک بە هێزی 5.5 بە پێوانەی ڕێختەر لە ڕۆژهەڵاتی تورکیای داوە بەپێی دامەزراوەی ڕووپێوی ژیۆلۆژی ئەمریکایی، هەروەها ڕاپۆرتە بەراییەکانیش هیچ ئاماژەیەکیان بە زیانی گیانی نەکردووە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت "تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی تۆمار نەکراون."

دامەزراوەی ڕووپێوی ژیۆلۆژی ئەمریکایی دەڵێت کاتژمێر 6:30 بە کاتی گرینچ بوومەلەرزەکە ڕوویداوە و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتردا بووە لە ناوچەی سیفر لە هەرێمی ئەلئەزیغ.

بەڕێوبەرایەتی کارەسات و بارە نائاساییەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە هێزی بوومەلەرزەکە 5.3 بووە بە پێوانەی ڕێختەر.

تورکیا دەکەوێتە ئەو ناوچەیەی جیهانەوە کە لەسەر هێڵێکی چالاکی بوومەلەرزەیە.

لە مانگی یەکی ڕابردوودا، بوومەلەرزەیەک بە هێزی 6.8 بە پێوانەی ڕێختەر لە هەمان ناوچەی تورکیا دابوو، زیاتر لە 40 کەس بەهۆیەوە گیانیان لە دەستدا.

لە کۆتایی مانگی 10دا بوومەلەرزەیەک هێزەکەی 7 پلە بوو بە پێوانەی ڕێختەر، لەناو دەریای ئیجەدا ڕوویدا و 114 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە یەک هەزار کەسیش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG