Accessibility links

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەدەن


فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک ناوچەی کەرت غەززەیان بۆردومان کردووە پاش ئەوەی چەکدارە فەلەستینییەکان چەند موشەکێکیان گرتۆتە باشوری ئیسرائیل.

ئەو هێرشانەی زوویەکی ئەمڕۆ شەممەی ئیسرائیل، دامەزراوێکی دروستکردنی موشەک و نێوەندەکانی مەشق و ڕاهێنانی بزووتنەوەی حەماسییان کردبووە ئامانج، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی لەشکری ئیسرائیلدا ئاماژەی پێکراوە.

میدیای فەلەستینییەکان دەڵێن لە ئاکامی ئەو هێرشانە، پەنجەرەی باڵەخانە و خانوبەرەکان لە ڕۆژهەلاتی شاری غەززە شکاون، و هیچ ئاماژەیەکیان بە زیانی گیانی نەکردووە.

لەشکری ئیسرائیل دەڵێت، موشەکەکانی فەلەستینییەکان شاری عەسقەلانیان کردبووە ئامانج، بەڵام بەرگری ئاسمانی ڕێی گرتووە لەوەی موشەکەکان بتوانن بگەنە شارەکە و هەر لە ئاسماندا تەقێندراونەتەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی فەلەستینییەکان بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە موشەکیانە ڕانەگەیاندووە.

هێرشە موشەکییەکان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلیش وەک کارێکی ئاساییە و بەردەوامیشن، هەرچەندە لەم چەند مانگەی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، ڕەوشەکە تا ئەندازەیەک هێور بوو لە هەردوو ناوچەدا.

بزووتنەوەی حەماس لە ساڵی 2007ەوە فەرمانڕەوای کەرتی غەززەیە و تا ئێستاش 3 شەڕی گەورەی کردووە لەگەڵ ئیسرائیلدا، بێ لەو وردە هێرشە بێشومارانەی دەیانکات. حەماس ئیسرائیل بەوە گوناهبار دەکات وابەستە نییە بە مەرجەکانی هێورکردنەوەی ڕەوشەکەوە، کە سوک کردنی گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە و ڕیگەپێدان بە دروستکردنی ژێرخانی ئابوری فرەلایەن و ڕەخساندنی زەمینەی دەرفەتی کار بەشێکن لەو مەرجانە.

XS
SM
MD
LG