Accessibility links

توندوتیژی لە کابوڵ بەردەوامە


تەقینەوەیەکی ڕۆژی شەممەی کابوڵ-ئەفغانستان
تەقینەوەیەکی ڕۆژی شەممەی کابوڵ-ئەفغانستان

تەقینەوەی 3 بۆمب لە کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان دەبنە مایەی کوژرانی 2 پۆلیس.

فیردەوس فەرامەرز، وتەبێژی پۆلیس لە کابوڵ بە پەیامنێرانی وتووە "بۆمبێک لکێندراوە بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسەوە لە گەڕەکێکی ناوجەرگەی کابوڵدا و تەقینەوەی ئەو بۆمبە بۆتە مایەی کوژرانی دوو پۆلیسەکە."

فەرامەرز دەڵێت کەسێکی سیڤیلیش لەو ڕووداوەدا بریندارە و دەشڵێت دوو بۆمبەکەی تریش، یەکێکیان لە گەڕەکێکی ڕۆژئاوای کابوڵ لکێندراوە بە ئۆتۆمبێلێکی تری پۆلیسەوە و کارمەندێکی ئاسایش بریندار بووە، هەرچی بۆمبی سێهەمیشە لە دەوروبەری کابوڵ تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

توندوتیژیەکان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا پایتەختی ئەفغانستان و چەند هەرێمێکی وڵاتەکەیان هەژاندووە.
تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆیان لە زۆربەی ئەو هێرشانە ڕاگەیاندووە.

هێرشەکان هەروادێ و زیاتر ڕۆژنامەوانان و سیاسەتمەداران و چالاکوانان و مافناسان دەکەنە ئامانج، لە کاتێکدا وتووێژی ئاشتی دەکرێت لە نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیباندا.

XS
SM
MD
LG