Accessibility links

ژەنەراڵ حەفتەر: تورکیا ئاشتی ڕەتدەکاتەوە و زمانی شەڕی هەڵبژاردووە، ئامادەبن بۆ دەرکردنی داگیرکەر


وەزیری بەرگری تورکیا یاوەر لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وڵاتەکەیدا سەردانی وڵاتی لیبیا دەکات بۆ بەسەرکردنەوەی یەکەکانی لەشکری تورکیا لە لیبیا.

ئەم سەردانەی خلوسی ئاکار، کە پێشتر ڕانەگەیەندرابوو، هاوکاتە لەگەڵ داواکەی ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر بۆ "چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا"لە لیبیا.

ئەو هێزانەی تورکیا پشتیوانی لە حکومەتی تەرابلوس دەکەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لێدەکات. داواکەی حەفتەر هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی وتووێژەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی درێژخایەنی لیبیای دەوڵەمەند بە نەوت.

هێزەکانی تورکیا بەشدارییان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی هێزەکانی حەفتەر دەیانکردە سەر شاری تەرابلوس.

ڕوسیا و میسر و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب پشتیوانی لە هێزەکانی حەفتەر دەکەن.

هەردوو لایەنی بەشەڕ چوو لە لیبیادا لە مانگی 11دا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن و ئەم ئاگربەستە بە فەرمی سنورێکی بۆ شەڕەکان داناوە و ڕێگەخۆشکەریشە بۆ هەڵبژاردنێکی گشتی لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا.

ژەنەراڵ حەفتەر، ئاماژە بەوە دەکات "ئاشتی لەگەڵ بوونی داگیرکەردا لە لیبیادا نایەتە دی" ئەم لێدوانەی حەفتەر بە بۆنەی 69هەمین ساڵیادی سەربەخۆیی لێبیاوە بوو.

حەفتەر دەڵێت "ئەفسەر و سەربازە قارەمانەکان ئامادە بن، چونکە تورکیا ئاشتی ڕەتدەکاتەوە و زمانی شەڕی هەڵبژاردووە، ئامادەبن بۆ دەرکردنی داگیرکەر."

لە هەفتەی ڕابردوودا، پەرلەمانی تورکیا بەرنوسی درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سەربازەکانی تورکیای لە لیبیادا پەسەندکرد بۆ 18 مانگی تر.

XS
SM
MD
LG