وەزیری تەندتروستی ئەڵمانیا، جێنس سپان، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئەڵمانیا لە 27ی مانگەوە دەستدەکات بە یەکەم خولی کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵمەتەکەش لە خانەی بەساڵاچوانەوە دەستپێدەکات.
ئەو پێشوازیکرد لە پەسەندکردنی ڤاکسینەکەی فایزەرو بایۆنتێک لەلایەن ئاژانسی دەرمانی ئەوروپاییەوە و بە هەنگاوێکی مێژووی دژی پەتاکە ناودێری کرد.
سپان گوتیشی " هەڵمەتی کوتان ڕێگە خۆش دەکات بۆمان تا لە قەیرانەکان بێینەدەرەوە. ئەوەیە لە تواناماندابێت دەیکەین بە خیرایی ئەم ڕێگایە بگرینەبەر."
سپان ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی پلانی هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار بەشە ڤاکسین بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییە خۆجێهیەکاندا لە هەر 16 ویلایەتی فیدراڵی ئەڵمانیا دابەش بکات.
ئەو گوتیشی " لە مانگی یەکدا بەلانیکەم هەفتانە 670 هەزار بەشە ڤاکسین دابەش دەکرێت."
ئەمەش مانای ئەوەی لە 27 ی منگەوە هەتا 31 ی مانگی 1 نزیکەی 4 ملیۆن بەشە ڤاکسین ئامادە دەبێت لە ئەڵمانیا."