Accessibility links

لەیلا گوڤەن بڕیاری 22 ساڵ زیندانیکردنی لەسەر دەدرێت


دادگایەکی تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی یاسادانەرێکی بەناوبانگی کوردی داوە بە زیاتر لە 22 ساڵ بەو تاوانانەی پەیوەندییان بە دۆسێی تێرۆریزمەوە هەیە لە تورکیادا.

لەیلا گوڤەن، ئەندامی پێشووی پەرلەمان لەسەر لیستی هەدەپە لە مانگی شەشدا، پەناپارێزی پەرلەمانی لێسەندرایەوە و بە ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تێرۆریستیدا گوناهبار کراوە وەک دەگوترێت پڕوپاگەندە بۆ چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی کورد دەکات.

لەیلا گوڤەن، تەمەنی 56 ساڵە، لە ساڵی 2018دا دەستیکرد بە مانگرتنێکی 200 ڕۆژی وەک هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بە لەپەراوێزنانی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی کورد و هەروەهاش تا کەسوکارەکەی و پارێزەرەکانیشی بتوانن لە زیندانی ئیمرالی چاویان پێیبکەوێت.

پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە لایەن تورکیا و هاوپەیمانەکانیشیەوە لە ڕۆژئاوا بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێر دەکرێت، لە ساڵی 1984ەوە یاخیبوونی بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیاندووە.


ئۆجەلان لەپاش دەستگیرکردنەکەی ساڵی 1999یەوە سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی سەپێندراوە بەسەریدا بە تاوانی خیانەتکردن و لەو کاتەشەوە لە زیندانی دوڕگەی ئیمرالی ئەستانبوڵ هێڵراوەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە دەکرێت بگوترێت ئۆجەلان بەتەواوەتی دوورخراوەتەوە و لە پەراوێز نراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە، بەڵام هێشتاش یەکێکە لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی یاخیبوون و هەروەهاش لە بزووتنەوەی کوردیشدا لە ناوچەکەدا.

لە مانگی 5ی ڕابردوودا، عەبدوڵا ئۆجەلان داوای کۆتاییهێنانی کرد بۆ ئەو مانگرتن لە خۆراکەی هەزاران پشتیوانکاری کە لە زیندانەکانی تورکیادان. مانگرتووەکان تەنها ئاوی خوێیاوی یان شەکراویان دەخواردەوە.

ئۆجەلان ڕێگەی پێدرا، پاش زیاتر لە دوو ساڵ، بۆ یەکەم جار موحەمەدی برای ببینێت لە ڕۆژی 12ی مانگی یەکی ساڵی 2019دا، بەڵام وردەکاری ئەو دیدارە ئاشکرا نەکراوە.

لە مانگی 5ی ڕابردووشدا، بۆ یەکەم جار لە 8 ساڵی ڕابردوودا، ڕێگەی پێدرا پارێزەرەکانی ببینێت.


ئەو کاتەش کە لەیلا گوڤەن دەستیکرد بە مانگرتن، بە تاوانی تر دەستگیرکرابوو.

خانم گوڤەن، ساڵی پار ئازادکرا پاش یەک ساڵ لە زیندانیکردنی، بەڵام بەو مەرجەی لەژێر چاوی دەسەڵاتی دادوەری تورکیادا بمێنێتەوە، تاوانەکەشی ئەوەبووە کە هێرشەکانی تورکیای بۆسەر کورد لە سوریادا بە "داگیرکردن" ناودێر کردبوو.

حکومەتی تورکیا هەدەپە بە باڵێکی پەکەکە گوناهبار دەکات و هەدەپەش نکوڵی لەو گوناهبارکردنانە دەکات.

سەبیحە تەمیزکان، کچی لەیلا گوڤەن دەڵێت دایکی بە کارکردن لەگەڵ کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراسی کە سەر بە کوردانە، گوناهبار کراوە، ئەم ڕێکخراوەش لە تورکیا قەدەغە نییە بەڵام لەژێر چاودێرییەکی زۆردایە.

سەبیحە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "تورکیا دوژمنی یاسایە."

XS
SM
MD
LG