Accessibility links

بڕیاری زیندانیکردن بۆ سەر ڕاستڕەوێکی توندڕەو لە ئەڵمانیا


.
.

دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردنی هەتا هەتایی داوە بەسەر ئەو هێرشبەرەی لە پشت ڕووداوە خوێناویەکەی ساڵی پارەوە بووە کە دەشێت ببوایەتە خراپترین دڕندایەتی دژە جوو لەوەتای دووهەم شەڕی جیهانییەوە.

دەرگای داخراوی کنیشتەکە لە شاری هاڵی،کە 52 کەسی جووی لێبووە، لە ڕۆژی تۆبەکردندا، پیرۆزترین ڕۆژی جووەکان، وەهای کرد ئەو هێرشبەرە نەتوانێت هێرشە خوێناویەکەی پلانی بۆ دانابوو، بە ئەنجام بگەیەنێت.

پاش ئەوەی نەیتوانی هێرش بکاتە سەر کنیشتەکە لە ڕۆژی 9ی مانگی 10ی ساڵی 2019دا، ژنێکی کوشت و هەروەها پیاوێکیشی کوشت لەناو کەبابخانەیەکدا.

نۆرسولا مێرتینس، ئەو دادوەرەی سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی دادگای دەکرد، هاوکاتی خوێندنەوەی گوناهبارکردنی هێرشبەرەکە و بڕیاری سزادانەکەی، ئاماژەی بەوەکردبوو "ئەگەر ئەو دەرگای کنیشتە دانەخرابووایە، ئەوا کۆمەڵکوژییەکی دەکرد."

لە ماوەی 5 مانگی ڕابردووی دادگاییکردنەکەیدا، ستیڤن باڵێت نکوڵی لە هۆلۆکۆست دەکرد و هیچ پەشیمانییەکیشی لەو کارەی بەرامبەر جووەکان دەرنەبڕیوە، کە زۆربەیان بۆ گەواهیدان لە پرۆسەی دادگاییکردنەکەیدا ئامادەبوون.

باڵێت بە دوو تاوانی کوشتن گوناهبار کراوە و هەروەهاش بە چەندان هەوڵدانیش بۆ کوشتن. ئەم دۆسێیەش ترس و نیگەرانییەکی زۆری لە ئەڵمانیادا دروستکرد سەبارەت بە هەڵکشانی توندڕەویی ڕاستڕەو و توندوتیژی دژ بە جوو پاش 75 ساڵ لە کۆتاییهاتن بە سەروەختی نازییەکاندا.

دادپارێزان داوای سەپاندنی سزای زیندانیکردنی هەتا هەتاییان کردبوو بەسەر باڵێتدا و پارێزەرەکانیش داوای سزایەکی ڕەوای دادپەروەرانەیان کردبوو لە دادگا.

XS
SM
MD
LG