Accessibility links

بۆ پڵنگ و بەور هێل و خاڵی تاریک لە موویاندا هەیە؟


پڵنگ یان بەور بەیانی زوو تاریک و ڕوون یاخودا کاتی خۆر ئاوابوون نێچیر ڕاودەکەن، لەوکاتەدا تاڕادەیەک نابینرێن، لەناوچەی گژ و گیادا یاخود لەداراستان و جەنگەڵستاندا دەژین. بەلام پڵنگی سۆمەتری و هندستان موویان لەڕەنگی پرتەقاڵی پرشنگدار و هێڵی تاریکی ڕەش پێکدێت. ئەی کەواتە چۆن ئەم گیاندارە ڕەنگ جوانە دیار نابێت و دەتوانێت بەسەرکوتوویی ڕاو بکات؟.

وڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە لەو تاریک ڕوونەی بەیانیان یاخودا ئێواراندا تیشکدانەوەی ڕەنگی مووی بەور و پڵنگ دەگۆڕێت بۆ سەوز وەک گەڵای درەخت و چڵی کژوو گیا.

ئەندرۆ کووشنگ پرۆفیسۆری یاریدەدەدەر لەتەندروستی گیانداراندا لە زانکۆی تێنسی دەڵێت "لەمیانەی کارم وەک پزیشکی ڤیتران لە زانستی گیانداراندا، لەنزیکەوە بینیم چۆن موو، پەڕی باڵداران و ڕەنگی پەڵە و هێڵی ئاژەڵە جیاوازوکان پەرەی سەندەوە، بۆ یارمەتیدانی سەرنجراکێشانی نێر یا مێ بۆ زاوزێ یان خۆشاردنەوە بۆ ڕاوکردن و لەچاو ونبوون و بزربوون ".

لەبەر ئەوەی پڵنگ ڕاوچین و گۆشتخۆرن و بەتوانان، پێویست ناکات خۆیان بشارنەوە لەو نێچیرانەی ڕاویان دەکەن، بەڵام پشت بە دەرنەکەوتن و بزربوون دەبەستن بۆ ڕاوکردن، لەمەشدا سنووری بینینی نێچیرەکان زۆر یارمەتی داون. بۆ نموونە ئاسک و ئاژەڵەکان ناتوانن ڕەنگەکان وەک مرۆڤ بەتواوەتی ببینن، وەک ئەو کەسانە وان تووشی ڕەنگکوێری دەبن.

ئەو ئاسک و ئاژەڵانە دەتوانن لەشوێنی کەم تیشکدا بەباشی ببینن، لەهەمانکاتیشدا مەترسی لەسەریان هەیە. بەبینینی ئەوان ڕەنگی مووی بەور پرتەقاڵی پڕشنگدار نیە بەڵکوو سەوزباوە بەڕەنگی گەڵا.

پەڵەکانی مووی پڵنگ و هێڵەکانی بەور کە لەنێوان قاوەیی تاریک و ڕەشدایە ڕۆڵی گرنگیان لەدایارنەبوونیاندا هەیە، زاناکانی زیندەوەر پێی دەڵین تێکدانی ڕەنگ، یاریدەدەرە بۆ تێکدانی شێوە و قەبارەی بەور و پڵنگ لەناو دار و درخت و کژوگیای درێژدا.

ئەمە بۆ ئاژەڵە تەنهاکانی ڕاودەکەن گرنگە چوونکە ئەوان ناتوانن وەک شێر بەکۆمەڵ ڕاوکەن یاخود وەک چیتا (فەهەد) تیژڕەو نین. پڵنگ و بەور بەتەنها ڕاودەکەن و بۆ مانەوە پشت بخۆشاردنەوە دەبەستن.

لەنێو 6 جۆرە بەورەکەی لەجیهاندا هەیە، جۆری سۆمەتری هێڵی باریکە و ژمارەی زۆرترە، ئەمەش بۆ خۆشاردنەوەی ناوچەی دارستانی چڕ دەگوونجێت.

ئەندرۆ دەلێت "کاتێک تەماشی جۆرەکانی پڵنگ یاخود بەور لەنزیکەوە دەکەیت وەک من کاتێک کاردەکەم، دەبینیت خاڵەکانی لەپڵنگدا هەن و هێلەکانی بەور جیاوازن ، وەک جۆن لە گوێدرێژی گێویدا جیاوازە، وەک پەنجەمۆری مرۆڤ لەیەک ناچن.

ئەمە ڕێگا بە توێژەرەوان دەدات لە دەشت و گێودا جۆرەکان دەستنیشان و هەژماریان کەن. کامیرای هەستیار و دوور بۆ وێنەگرتن لەکاتی تێپەڕین و هاتوچۆیاندا بەکاردێنن. بەمشێوەیە زاناکان ژمارەی بەورەکان بە نزیکەی 3400 دەخەمڵێنن لەنواچەی ئاسیادا ماوەتەوە.

ئەندرۆ دەشڵێت "ئەوەی سەرنج ڕاکێشە کاتێک لەنزیکەوە کار و پشکنین دەکەین، تەنها مووکان ڕەنگەکانیان جیاواز نیە، بەڵکوو کاتێک موەکان دەتاشین دەبینین پێستی ژێریان وەک ڕەنگی موەکانیان تاریکە.

بەڵام بۆ بەوری ڕەنگ سپی هەیە؟. لەمبارەیەوە ئەندرۆ دەڵێت ئەوە بازدانێکە لە جینی ئەو بەورانەدا و لەباخچەی ئاژەڵاندا زاوزێیان پێدەکرێت و لەمیدیادا زۆر دەردەکەون سەرنج ڕاکێشن، بەڵام تەندروست نین.

لەدەشت و کێودا ژمارەی بەورە سپیەکان زۆر کەم بوە، دوا بەوری سپی بەر لە 60 ساڵ لەسرووشتدا بینراوە، ئەمە لەڕوی پەرەسەندەنەوە ئاسایی‌یە. ڕاوکردنی بەوری سپی بۆ کەوڵیان بەراورد بە پلنگی پرتەقاڵی ئاسانترە و ئەمەش هۆکاری نەمانیانە لە ژیانی سرووشتیدا.

هێلی مووکانی بەور وپڵنگ ئاسانکاری دەکات بۆ ڕاوکردن بەسەرکەوتویی، بەڵام لەهەمانکاتدا جوانیەکەی مەترسیە بۆیان، بۆ ڕەنگە جوانەکانی کەوڵیان لەلایەن مرۆڤەوە ڕاودەکرێن و گران بەهان و بازرگانیان پێوە دەکرێت. زۆرینەی بەورەکان لەئاسیادان. پاسەوانانی ژینگە و ڕێکخراوەکانی پاراستنی گیانلەبەران لەهەوڵدان بۆ پاراستنیان.

لەدوای شەوەی یەڵدا هەسارەی کەیوان و ناهی دەکونە سەر یەک هێڵ

دانیشتوانی بەشی باکوری زەوی لەدوای شەوەی یەڵدای درێژترین شەوە لەساڵەکەدا و وهاتنی وەرزی زستان دەتوانن هەسارەی کەیوان و ناهی لەسەر یەک هێڵ ببین و لەئاسماندا نزیک لەیەکەوە بەدرەوشاویی دەردەکەون. ئەمە هەموو 800 ساڵ جارێک ڕوودەدات.

زاناکانی فەلەک ناسی بۆ هەر دوو تەن لەواڵایی‌دا پێکەوە بن و لەزەوەیەوە بەدی بکرێت، ووشەی ڕێک وەستان بۆ ئەمە بەکاردێنن. بەڵام بۆ ڕێک وەستانی هەردوو هەسارەی کەیوان و ناهی کە گەورە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرن ووشەی ڕێک وەستانی (مەزن) بەکاردێنن.

زاناکانی فەلەک دەڵێن هەموو 20 ساڵێک ئەو 2 هەسارەیە لەزەویەوە لەسەر یەک هێلی نزیک لەیەک دەبینرێن، بەڵام ئەوەی ئەمساڵ بە (مەزن) ناودەبەن لەبەر ئەوەی بەم شێوەیە لەیەکەوە نزیک نەبوون، 400 ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژدا ڕویدا و دوای 800 ساڵە لەشەودا ڕوو دەدات، لەشەویشدا زۆرترین کەس دەتوانێت بەدیکات.

زاناکان دەڵێن لەجێگایەکدا بەربەستی بینینی تێدا نەبێت لەڕۆژئاوادا، دوای یەک کاتژمێر لە خۆرئاوابوون، سەرەتا هەسارەی کەیوان وەک ئەستێرەیەکی پرشنگدار دەردەکەوێت و دواتر هەسارەی ناهی. زاناکان دەڵێن بەڕێژەیەک پرشنگدار دەبن لەشارەکانەوە بەدی دەکرێن.

هەروەها دەڵێن ئەو ڕێک وەستانە تا 25ی مانگی 12 دەمێنێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:03 0:00


XS
SM
MD
LG