Accessibility links

2 گومانباری جیهادی لە نەمسا دەستگیر دەکرێن


ئۆفیسی دادپارێزی گشتی لە نەمسا دەڵێت 2 کەس دەستگیرکراون وەک گومانباری هێرشەکەی ڕۆژی 2ی مانگی یازدەی ئەمساڵی ڤیەننا.

ئەو دوو گومانبارە ڕۆژی هەینی دەستگیرکراون و وەک دادپارێزی نەمسا دەڵێت دی ئێن ئەیی یەکێک لە گومانبارەکان دۆزراوەتەوە لەسەر ئەو چەقۆیەی تاوانەکەی پێکراوە.

ئەم گومانبارەی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ کراوە، خاوەنی ڕەگەزنامەی نەمساویە و بە ڕەسەن خەڵکی ئەفغانستانە و تەمەنیشی 26 ساڵە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئۆفیسی دادپارێزی گشتی وڵاتەکە، ڕەتی دەکاتەوە بڵێت گومانباری دووهەم خەڵکی کوێیە.

لەو هێرشەی سەرەتای مانگی یازدەدا، لە پایتەختی وڵاتی نەمسا، چوار کەس کوژران تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 44 ساڵدا بووە.

پاش ماوەیەکی کەم لەو هێرشە تێرۆرکارییە، هێزە ئاسایشییەکانی نەمسا 18 کەسیان دەستگیرکرد لە نەمسا و لە سویسرا.

لەگەڵ ئەوەشدا کە نەمسا وڵاتێکی بێلایەنە و ماوەیەکی زۆر هیچ هەڕەشەیەکی جیهادییەکانی لەسەر نەبووە، بەڵام لەم ماوەیەی ڕابردوودا ئاشکرا کراوە نزیکەی 150 کەس لە جیهادییەکان لەو وڵاتەدا هەبوون.

XS
SM
MD
LG