Accessibility links

خوپیشانده‌ران دوای كوتاییپێهێنانی خوپیشاندانه‌كان چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ر له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن


ئه‌گه‌رچی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هۆی بڵاوه‌ پێكردنی هێزی ئه‌منیه‌وه‌ كۆتاییان هات، هێشتا باره‌گای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌ دۆخێكی نائاسایدان، شه‌وانه‌ و ڕۆژانه‌ی له‌ ڕیگه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌پارێزرێن ، هاووڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ، دۆخی ئابوری خراپی هاووڵاتیان ئه‌وانی هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ كوردستاندا وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن مرۆڤ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی نییه‌ ، عیزه‌ت محد یه‌كێک له‌ خۆپیشانده‌ره‌كان له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای راگه‌یاند هاووڵاتی بێ‌به‌ش بووه‌ له‌هه‌موو مافه‌كان و هێشتا ڕێگه‌ی پێنادرێت خۆپیشاندان بكات.

له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ژماره‌یه‌ک باره‌گای حیزبی و حكومی سوتێنرا، ئه‌مه‌ش خۆپیشانده‌رانی كرد به‌ دووبه‌شه‌وه‌ ، زه‌كریا هه‌ورامی یه‌كێک له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای راگه‌یاند ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان به‌ مه‌ده‌نی بكرێن و ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌لاڕێدا ببرێن.

محمد ئیبراهیم مامۆستایه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای راگه‌یاند "به‌هۆی جواب نه‌دانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌ مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه‌، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه‌ ئێستا پێگه‌شتوون و حوكمی حیزبی به‌عسیان نه‌بینیووه‌، ئیدی ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ی حكومه‌تیان پێ‌ قبووڵ ناكرێت پێویسته‌ حكومه‌ت به‌ پلانه‌كانی بچێته‌وه‌".

ئه‌گه‌ری وه‌فدی باڵای حكومه‌ت بۆدانوستان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ به‌غدایه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ ڕێککه‌وتنێكی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند نه‌كراوه‌ ، له‌ ئێستاشدا به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانی لیژنه‌ ئه‌منیه‌كانی پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌ كراون

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:32 0:00



.

XS
SM
MD
LG