Accessibility links

تورکیا جیهادییەکی فەڕەنسایی دەستگیر دەکات


بنکەیەکی سنوری نێوان تورکیا و سوریا
بنکەیەکی سنوری نێوان تورکیا و سوریا

جیهادییەکی فەڕەنسایی کە لە لیستی داواکراواندایە لای ئینتەرپۆڵ، لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراوە لە کاتێکدا ویستوویەتی لە سوریاوە بچێتە ناو تورکیاوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە "س. ج، هاوکاتی هەوڵەکەی بۆ چوونە ناو شارۆچکەی ڕەیحانلی لەناو تورکیادا دەستگیرکراوە."

وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت بڕوا وایە س.ج ئەندامی فرقەتولغورەبا بێت کە هێزێکی جیهادییە بیانییەکانن لە سوریادا و لەلایەن عومەر عوسمانەوە ڕێکخراوە و براوەتە سوریا بۆ ناو ئەو هێزەی جیهادییەکان.

عوسمان کە بە ناوی عومەر دیاب ناسراوە، خاوەنی ڕەگەزنامەی فەڕەنساییە و بە نەژاد سەنگالییە و گومانبارە بە گواستنەوەی جیهادییەکان لە فەڕەنساوە بۆ سوریا.

دیاب لە مانگی 8دا لە سوریا دەستگیرکرا لەلایەن ڕێکخراوێکی سەر بە ئەلقاعیدەوە.

XS
SM
MD
LG