Accessibility links

دوای گرفتی میکانی فرۆکەی SPACESHP2 بێ کێشە نیشتەوە


دوای ئەوەی پەکەوتنێکی میکانیکی ڕوویدا کۆمپانیای (ڤیرجن گالاکتس)ی فڕۆکەوانی ناچار بوو تاقیکردنەوەی فڕینی فڕۆکەی SPACESHP2 ڕۆژی شەممە ڕاگرێت و فرۆکەکە بەسەلامەتی نیشتەوە.

کۆمپانیای ڕیچارد برانسنی تۆرستی خۆی ئامادە دەکرد بۆ گەشتی بازرگانی لەساڵی داهاتوودا، کابینەی گەشتیاران و ئامێرەکانی کۆنترۆڵ و ڕاگرەکانی فڕۆکەکەی تاقی دەکردەوە .

ڤێرجن گالاکتیک لەتویتەر بڵاویکردەوە کە "قۆناغەکانی داگیرسانی ماشێنی مووشەکەکان بەتواوەتی کاری نەکردوە و دەستەی فڕۆکەوانی فرۆکەکە بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە".

دوانیوەڕۆی شەممە SPACESHP2 لەبنکەی (سپەیس پۆرت ئەمەریکا)وە لەنیومەکسیکۆ فڕی، دەبوو فڕۆکەوانەکان دوای کاتژمێرێک فڕین بگەڕانایەتەوە و بنیشنەوە.

کۆمپانیاکە ووتی "بەڵام زووتر فڕۆکەکە و تیمی فڕین بەسەلامەتی گەڕانەوە".

سەباری ئەمەش ووتی "چەند ماشێنێکی ئامادکراومان هەیە لە سپەیس پۆرت ئەمریکا، پشکنین بۆ فڕۆکەکە دەکەین و دەست بە تاقیکردنەوە دەکەینەوە".

پێشبینی دەکرێت فڕۆکەی SPACESHP2 بە سەرنشینانەوە لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا 2021 بچێتە ئاسمان.

بۆ چەند ساڵێکە بۆ جێگرتن لەسەر ئەو فڕۆکەیە 600 کەس پێشەکی 250 هەزار دۆلاریان داوە، کومپانیای ڤێرجن گالاکتیک ناوی لێناون ئاسمانگەڕانی داهاتوو.

بەهۆی هەڵەی فڕۆکەوان و تێشکانی فڕۆکەی یەکەم لەساڵی 2014دا پەرەپێدانی SPACESHP2 دواکەوتنی تێکەوت.

چین پرۆسەی گەڕانەوەی کەبسولی 5-CHANGE بەبەردی ئاسمانەوە دەست پێکرد

کەپسولی ئاسمانی چین (چەینج5) بەبەردی سەر مانگەوە دەستی بەگەڕانەوە کردو و 3 ڕۆژی پێدەچیت.

بەڕێوبەرایەتی واڵایی نیشتمانی چین لەبڵاوکراوەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ووتی "کەپسولی تایبەت بەمانگ (چەینج5) کە بەدەوری مانگدا بۆ ماوی هەفتەیەک دەسووڕایەوە، بۆ دەرچوون لە خولگەی مانگ 4 ماشێنی کەبسولەکەی بۆ ماوی 22 دەقیقە خستە کار.

سەرەتای ئەم مانگە کەبسولی نیشتنەوە لەسەر مانگ لەنزیک جێگایک بەناوی (مۆنس ڕومگەر) نیشتەوە، ناوچەیەکە بڕوایەک هەیە پێشتر جێگای گڕکانی چالاک بوە. لەوێ نزیکەی 2 کێلۆگرام نموونەی خاکی مانگی کۆکردۆتەوە.

پێشبینیش دەکرێت کەبسولەکە لەگەڕانەوەدا لەباکوری چین لەناوچەی مەنگۆلیا دوای جیابوونەوەی لەبەشە سەرەکیەکی لەئاسمان بەپەڕەشووت بنیشێتەوە.

دوای چوونی کەپسولی (لونا24) ڕوسیا لەساڵی 1976دا بۆ سەرمانگ ئەمە یەکەم هێنانەوەی خاکی مانگە.

بەهەڵکەنینی خاکی مانگ و کۆکردنەوەی، نموونەکان بەدەستکەوتوون.

لەوانەیە تەمەنی بەردەکان بەملیارەها ساڵ جیاواز بێت لەوەی نێردراوەکانی ئەمریکا و ڕوسیا پێشتر هێنایاویانەتەوە، لەوانەشە ڕوانگەی نوێ دەربارەی مێژوی مانگ بخاتە ڕوو هەروەها مێژووی پێکهاتەکانی‌کەی سیستەمی خۆر.

چین تاقیگەی شیکردنەوی بەردەکانی داناوە بە پێی تەمەنیان و پێکهاتەیان، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ چەند وڵاتێکی‌کە بەوزانیاریانە بەشداری بکات، وەک ئەوە بەردانەی وڵاتەیەکگرتوەکان و ڕوسیا پێشتر لەمانگ هێنایانەوە و بەشداری زانیاریکانیان کرد. بەرنامەی واڵایی چین زنجیرەیەک ئەرکی لەبارچاوی هەیە بۆ جێبەجێکردنی، لەوانە سەتەلایتێک لەڕێگادایە بەرەوە هەسارەی بارام (مەریخ) .

بەرنامەی (چەینج) بۆ مانگ، کە بە زمانی چین بەواتای خواوەندی دێرینی مانگ دێت، لە2 ساڵی ڕابردودا سەتەلایتی (چەینج4)ی لەدیوی تاریکی مانگدا خستوەتەگەڕ.

پلانەکان بۆ داهاتوو بۆ گەڕانەوەی مرۆڤە بۆ سەرمانگ، لەوانە بۆ بنکەیەکی بەردەوام. چین لەکار دایە بۆ بنیاتنانی بنکەیەکی ئاسمانی لەخولگەدا بۆ خستنەگەری لەسەرەتای ساڵی 2022دا.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەوڵ دەدات ڤاکسین بۆهەموو جیهان دابین کات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەڵێت، بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەموو جیهاندا پێویستیی بەکار و سەرمایە هەیە و وڵاتانی ڕۆژئاوا رەزامەندیان لەسەر داوە.

لەمیانەی ڕوونکردنەوە لەسەر کۆڤید19 لەهەینی ڕابردوودا لە بنکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەجنێف، بەڕێوەبەری گشتی تەدروس ئەدهانۆم ستایشی ئەو هەنگاوەی کرد کە بریتانیا هەڵدەستێت بەکووتانی هاوڵاتیانی و هەروەها کەنەدا و وڵاتەیەکگرتوەکان و چەند وڵاتێکی‌کە بەرەو هەمان هەنگاو دەڕۆن. ووتیشی "بەدەستهێنانی ڤاکسینی بێ گرفت و کاریگەر لەسەر ڤایرۆسەکەی پێشتر زانیاری لەسەری نەبوە بە دەستکەوتێکی زانستی گەورە دادەنرێت".

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدا ئەگەر دڵنیابوون لەڕەخساندنی ڤاکسین بۆ هەموو وڵاتان هەبێت، ئەوا بەدەستکەوتێکی گەورە دادەنرێت، بەڕێز تەدروس ووتی لەساڵی ڕابردوودا ئەو ئاژانسەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گەیشتنی ڤاکسین بەیەکسانی بەدەستی هەمووان، بەڕژدی کاری بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی سیاسی ڕابەرانی جیهان کردوە. ووتیشی دەیەوێت ئەوە بەکردار ببینێت.

هەروەها ووتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێویستیی بە 4.3 ملیار دۆلارە بۆ کڕینی ڤاکسین هەیە بۆ وڵاتانی زۆر پێویستیانە لەجیهاندا و داوای لە لایەنەکانی بەخشینی یارمەتی کرد کەلێنی کەمی دارایی پڕکەنەوە.

سەباری ئەمەش ووتی ڕێکخراوەکە لەگەڵ کۆمپانیاکان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی وڵاتانی کەم دەرامەت توانایان هەبێت بۆ گەیاندنی ڤاکسینەکان بە داینشتوانیان، لەڕێگای بەشدارای 189 وڵات وتا ئیستا نزیکەی ملیارێک ڤاکسین لە 3 جۆر کووتان دابین کراوە.

تەدروس ووتیشی پڕکردنەوەی کەلێنی دارایی کارێکی زۆر گرنگە بۆ پاراستنی جیهان بەگشتی " ئەو دیمەنانەمان بینی کەسانێک دژ بە کۆڤید19 دەکوترێن. دەمانەوێت ئەو وێنانە لەهەموو جیهاندا ببینین، ئەوەش نیشانەی هاوخەمی دروستە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:23 0:00


XS
SM
MD
LG