Accessibility links

ئازەربایجان دەڵێت بەهۆی سەرپێچییەکان لە ئاگربەستی ناگۆرنۆ کاراباخ 4 سەربازی کوژراون


کاربەدەستانی بەرگری ئازەربایجان دەڵێن لەوەتای لە مانگی ڕابردۆوە بەهۆی ئاگربەستێک کۆتایی بە پێکدادانی بەرفراوان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ لەگەڵ هێزەکانی ئەرمەنستاندا هاتووە، چوار سەرباز کورژاون.

وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژی 13 ی مانگی 12 دا چەند زانیاری وردی لەسەر شوێنی کوشتنی ئەو سەربازانی ڕاگەیاندووە و دەڵێت تەنه لەو شوێنانەدا ڕوویانداوە کە هێزەکانی ئازەربایجان لەو شەڕەی کە بە فەرمی لە 10 ی مانگی 11 کۆتاییهێان کۆنترۆڵیان کردووە.

ڕۆژێک پێشتر ئەرمەنستان و ئازەربایجان یەکتریان تاوانبارکرد لەسەر شەڕی قورس پێشێلکاری نوێ لەو ئاگربەستەی کە ڕوسیا ناوبژی کردووە لە ناوچەی باشوری هەدروت.

ڕوون نییە ئایا کوشتنی ئەو سەربازانەدی کە ئازەربایجان باسی لێوە دەکات هەر لە هەدروت ڕوویداوە یان ناوچەیەکی ترە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنستان ئازەربایجان تاوانبار دەکات بە " سەرپێچی کردنی تەواو" لە ئاگربەستەکە بەڵام زیانیاری زیاتری نەداوە. و ڕۆژێک پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەرمەنستان هێزە ئازەرییەکانی تاوانبار کرد بە هێرشکردنە سەر ئەو بنکانەی لەلایەن ئەرمەنەکانەوە لە نزیک هەدروت کۆنترۆڵ کراوە.

XS
SM
MD
LG