Accessibility links

بەشی زۆری خۆپیشاندەرانی پارێزگای سلێمانی لە گەنجان پێکهاتوون


زیاد لە هەفتەیەکه شەپۆلێک لە خۆپیشاندان دژ بە حکومەت و دۆخی دارایی ڕووی لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی کرد و خۆپیشاندەران کە زۆرینەیان گەنج بوون لە چەندین شوێنی جیاجیادا هەستان بە سووتاندنی بارەگا حزبی و حکومییەکان. شارەزایان و چاودێران خوێندنەوەی جیاواز دەکەن بۆ هۆکارەکانی پشت بەشداری چڕ و پڕی گەنج و نەوەی نوێی گەنجان وەک لە نەوەکانی پێشتر لە خۆپیشاندانەکاندا.

لە سەرجەم ئەو خۆپیشاندانانەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا بەڕێوەچوون کە تیایدا بەشێک لە هاووڵاتیان دژ بە حکومەتی هەرێم، دۆخی دارایی و نەبوونی مووچە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەشی هەرە زۆری بەشداربوانی ئەم خۆپیشاندانانە گەنجان بوون، ئەمەش خوێندنەوەی جیاوازی بەدوای خۆید ا هێنا.

قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامیی هەیە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا فەرمانبەرانی حکومیی هەرێمی کوردستان مووچەی شەش مانگیان وەرنەگرتووه و ئەو مووچانەش وەریانگرتووە نزیکەی ٢٠%ی لێبڕاوە، ئەمەش دۆخی دارایی هاوڵاتیانی قورستر کردووە.

لە سەرجەم خۆپیشاندانەکاندا بەشێکی بەرچاوی خۆپیشاندەران گەنجان بوو و بە تایبەتیش ئەوانەی تەمەنیان لە قۆناغی لاوێتیدایە. ئەم بەشدارییە چڕ و پڕەی نەوەی نوێی گەنجان بووەتە جێی تێڕامان لەلای هاوڵاتیان و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکەن.

هاوڵاتییەک لەسەر ئەم پرسە بۆ دەنگی ئەمەریکا دواو و وتی " دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمی کوردستاندا عەقڵییەتێکە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا نەگۆڕاوە. واتە ناتوانێ وەڵامدەرەوەی پێداویستی گەنج بێت. ناتوانێت لە خەون و ئایدیا و پێداویستییەکانی گەنجی هاوچەرخ تێگات."

هاوڵاتییەکی تر هۆکارەکەی بۆ کێشەی بێکاری گەڕاندەوە و وتی "بەشێکی بەرچاوی گەنجان بێکارن، کە بێکار بوو، بێدەرامەتە، بژێو‌ی باش نییە، هەندێک جار کێشەی کۆمەڵایەتی لێکەوتوەتەوە بەهۆی خراپی باری ئابوورییەوە"

لەکاتی تەشەنەسەندنی خۆپیشاندانەکاندا، لای خۆیەوە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد‌ کە هاوڵاتیان پێویستە گلەیی خۆیان لە حکومەتی فیدڕاڵ بکەن و داواکارییەکانیان ئاراستەی ئەوان بکەن کە مووچە نانێرن، حکومەتی فیدڕاڵیش حکومەتی هەولێر تۆمەتباردەکات بە نەناردنی نەوت و نەبوونی شەفافی لە مەلەفەکاندا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:03 0:00


XS
SM
MD
LG