Accessibility links

ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا


72 ساڵ پێش ئێستا لە ڕۆژی 10ی مانگی 12دا جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندکرا بۆ ئەوەی ببێتە ستانداردێکی جیهانی بۆ ڕێزگرتن لە مافە بنەڕەتییەکانی هەمو مرۆڤێک.

ئازادی و یەکسانی هەموو ڕەنگ و ڕەگەزەکان ،ئازادی مافی هەڵبژاردنی ئایین و ئازادی ڕادەربڕین لەو مافە سەرەتاییانەیە کە لە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا وەک مافێکی ڕەوا دانیپێدانراوە.

بەیاننامەکە کە بە شێوەی دوو پەیمانی نێودەوڵەتی واژۆ کراوە لە ژێر ناوی پەیمانی مافی مەدەنی و سیاسی و پەیمانی مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کلتوری، گرنگترین بەڵگەنامەی نێونەتەوەییە بۆ مافەکانی مرۆڤ.

وڵاتی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە 45 ساڵ پێش ئێستاوە تاکوو ئەمڕۆ پەیمانەکانی قەبووڵ کردووە.

لە کاتێکدا زۆری لە وڵاتان وەک وڵاتی ئێران ڕۆژانە خەریکی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤن و لە مافی ئازادی ڕادەربڕین بگرە تاکوو ئازادیی ئایین و یەکسانی ڕەگەزەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو پێشێل دەکرێن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە 45 ساڵ پێش ئێستا ئەو وڵاتە بەیاننامەی مافی مرۆڤی قەبووڵ کردوە، ئایا ئەم پێشێلکاریانە بە مانای مردنی ئەم جاڕنامەیەیە؟ یان هێشتا هیوایەک هەیە کە لە ڕێگای جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤەوە وڵاتانی وەک ئێران ناچار بکرێن دەست لە پێشێلکاری هەڵبگرن؟

ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان پێیان وایە کە مافی مرۆڤ دیاردەیەکی ڕۆژئاواییە و بە کەڵکی بۆ نموونە وڵاتە ئێسلامییەکان نایەت و لەگەڵ کلتور و سیستمی ئەو وڵاتانەدا ناگۆنجێت، تەنانەت لە ئێرانیش هەمان قسەوباس هەیە، بە پێی ئەم بۆچوونە ئایا دەتوانین بڵێین مافی مرۆڤ تایبەتە بە هەندێ لە کۆمەڵگەکان وەک کۆمەڵگە رۆژئاواییەکان یان وانییە و ئەم مافانە چەمکێکی یونیڤرساڵیان هەیە؟

دۆخی ئێران لە ڕووی پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤەوە بە تایبەت لە دوای پەتای کۆرۆنا و ئەو سزانەی ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە بووەتە چۆنە لە ئیستادا؟

ئایا هەبوونی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە دەرەوەی ئێران دەتوانن ڕۆڵێکی ئەرینیان هەبێت لە کەمکردنەوەی ئەو پێشێلکارانە لە وڵاتەدا؟

ڕێژەی پێشێلکردنی مافەکان بە نیسبەتی کوردەوە لە ناو ئێراندا بەراورد بە نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە چی ئاستێکدایە؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە و زانیاریی لە سەر ڕەشی مافەکانی مرۆڤ لە نێو ئێراندا بەفراو نوری لە دەنگی ئەمەریکای بەشی کوردییەوە گفتوگۆی کردوە لەگەڵ دکتور فاتمە کەریمی بەڕێوبەری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە پاریسەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:59 0:00


XS
SM
MD
LG