Accessibility links

کفری: کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی یەکێکی تر


میران محەمد

کەمێک لەمەوبەر لە قەزای کفری سەربە ناوچەی گەرمیان خۆپیشاندەرێک کوژراو یەکێکی تر بەسەختی برینداربوو.

کوژران و برینداربوونی ئەو دوو خۆپیشاندەرە لەکاتێکدایە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ، خۆپیشاندان لەو قەزایە دەستیپێکردەوە، خۆپیشاندەران سەرەتا بارەگای مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕانیان بەرد بارانکرد، دواتر بەرەو ناوچەی پارتی بەڕێکەوتن، بەهۆی ڕوودانی پێکدادانەوە، گەنجێک بە ناوی ( میران محەمەد) کوژراو یەکێکی تریش بریندار بوو.

شێخ حسێن لە فەرمانگەی تەندروستی کفری، بەدەنگی ئەمەریکای وت"تا ئێستا خۆشیاندەرێک کوژراوە و یەکێکی تریش برینداربووە".

کوژرانی ئەو خۆپیشاندەرە لە بەردەم بارەگەی ناوچەی پارتی، لەکاتێکدایە بەرپرسانی ئەو حیزبە، ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە، هێزێکی تایبەتی پێشمەرگە بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و بارەگاکەشیان تۆمەتبار دەکەن.

XS
SM
MD
LG