Accessibility links

ئاسو حەوێزی: دەبێت رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکرێن تاوەکو ڤاکسین دێت و خەڵک ساردنەبنەوە لە پابەندبوون بە رێنماییەکان


بەپێی پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستی ئاماری تووشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا دێت بەرەو کەمبوونەوە دەچێت بەراورد بە پێشوتر و هۆکارەکەشی بۆ ئەو هەڵمەتە نشتیمانی و هوشیاریانەی وەزارەتی تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار دەگەرێننەوە و بەتایبەتیش بۆ جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان لە لایەن هاوڵاتیانەوە.

دکتۆر ئاسو حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای تەندروستی و ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدانی خەڵک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕەوشی هاوڵاتیان و هەڵمەتەکانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت" ئامارەکان تا رادەیەک بەرەو باشتربوون دەروات چ لە ڕێژەی تۆمارکراوانی ڕۆژانە و چ لە ڕێژەی حاڵەتە خراپەکان و چ لە ڕێژەی مردن کە ڕۆژانە تۆمار دەکرێن ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە، لەوانەدا داخستنی قوتابخانە و پابەندبوونی هاوڵاتیان تا ڕادەیەک و هەروەها داخستنی چەند شوێنێک کە لە کاتی ئێستادا پێویست نەبووە و توندکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی بەتایبەتی لە شوێنە داخراوەکان لە هەمانکاتیش هەڵمەتی هوشیاری تەندروستی کە لە سەرەتای مانگی نۆ وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندبوو هەڵمەتی نشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمانە کۆمەڵێک هۆکارن کە بەهۆکاری سەرەکی دادەنرێن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەکە."

دکتۆر ئاسو حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەتا ئێستا وەکو میلاکی وەزارەتی تەندروستی ، فەرمانبەران و کارمەندانی تەندروستیو پزیشکان، زیاتر لە 2600 کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوونە کە بەداخەوە نزیکەی 60 کەس گیانی لەدەستداوە ئەمەش بۆشایی درۆستدەکات بۆیە دەبێت هاوڵاتیان ئەمە بزانن کە وەزارەتی تەندروستی باجی گەورەی داوە لە پێناو پاراستنی گیانی هاولاتیان و دەبێت هاوڵاتیانیش هاوکاربن، هەڵمەتەکانمان زیاتر ئەوەیە کە خەڵک خۆیان بپارێزن و دەبێت رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن تاوەکو ڤاکسین دێت و خەڵک ساردنەبێتەوە لە پابەندبوون بە رێنماییەکان."

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەشڵێت" ڕۆڵی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبیری نەکەین کە کارێکی زۆر باشیان کردووە هەماهەنگ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لە بڵاوکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بەشێوازی ڤیدیۆیی لە کەناڵەکان و بەشێوازی پۆستەرات و پرۆشۆرات ئەمە کارێکی زۆر باشە و تا ڕادەیەک هاوکاری باشی سیستەمی ڕاگەیاندنی تەندروستی کردووە سەبارەت بە تێگەیشتنی هاوڵاتیان."

حەوێزی گوتیشی" زۆر جار کە رێنماییەکان دەردەچێت دەزگاکانی تر هەیە بەرپرسن لە جێبەجێکردنی رینماییەکان خەڵکەکە خۆی ئەوەی کە بەرپرسە لە شوێنەکان چونکە ئەوە هاوکاریەکی گشتی دەوێ و بەرپرسیارەتیەکە تەنها هی وەزارەتی تەندروستی نییە هەمووی دەبێت هاوکاربێت لە شوێنی خۆی، ئێمە ناتوانین لە هەر شوێنێک چاودێرێک دابنێین وەکو وەزارەتی تەندروستی ئەرکی سەرشانی خۆمان جێبەجێ دەکەین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:32 0:00


XS
SM
MD
LG