Accessibility links

بژار تەها خەلیل: بەر لەڕادەستکردنی دەسەڵات لەئەمریکا ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نزیکە


نوێنەری ئێران لەڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی نێودەڵەتی ووتی ئێران کار لەدوا قۆناغی پیتاندنی یۆرانێۆم دەکات، ئایا ئیسرائیل وەک مەترسیەک بۆ ئاسایشی نیشتمانی خۆی، هەروەها ئەمریکا کە هاوپەیمانی سەرەکی ئیسرائیلە بۆ ڕاگرتنی ئەم هەنگاوەی ئێران بیر لە هێرشی سەربازی دەکەنەوە؟.

پارێزەرو چاودێری سیاسی بژار تەها خەلیل بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت " ئەگەری سەربازی بۆ سەر ئێران ئەگەرێکی زۆر نزیکە، بەتایبەتی لەم کاتەی ئێستادا بەر لە ڕادەستکردنی دەسەڵات لەئەمریکادا بە سەرۆکی هەڵبژێردراو، کاتێکی گوونجاوە بۆ ئەنجامدانی".

هەروەها بەرێز بژار لەووتوێژەکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت"دۆستەکانی ئەمریکا بەتایبەتی وڵاتانی کەنداو نیگەران، کاتێک ئەوان دان بەبوونی ئیسرائیلدا دەنێن ئەگەری مەترسیان لەسەرە".

بژار تەها دەشڵێت"وەک چۆن لەساڵانی هەشتاکدا لەناکاو بنکەی ناوکی عێراق بۆردومان کرا، بەهەمان شێوە ئەگەری هەیە لەناکاو بۆردومانی بنکەی ناوەکی ئێران بکرێت".

زانیاری زیاتر لە دەقی گفتووگۆکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:18 0:00


XS
SM
MD
LG