Accessibility links

تیرێژ: هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و دروستکردنی متمانە بە ڤاکسینەکە


لە کاتێکدا هەمو وڵاتانی جیهان لە هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنادا بۆ هاووڵاتیانیان، عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو ڤاکسینەدان کە هەتا ئێستا تەنها لە بەریتانیا پەسەند کراوە.

لە میانەی بەرنامەی تیرێژی ئەم هەفتەیەدا باس لەو هەوڵانە دەکرێت کە لەلایەن عێراقەوە دەدرێن بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینەکە و ئایە چۆن هەرێمی کوردستان بەشەکەی خۆی لە عێراق وەردەگرێت و چۆن متمانە لەلای هاووڵاتیان دروست دەکرێت بۆ ئەم ڤاکسینە.

دکتۆر ئەیاد محەمەد عەلی سەرپەرشتیاری تاقیکردنەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ڤاکسینەکان جێگای متمانەن چونکە لەلاین ڕێکخراوە تەندروستییەکانی جیهانییەوە پەسەند دەکرێن."

پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەریش لەم بەرنامەیەدا چەندین زانیاری نوێی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینەکە دەخاتە ڕوو.

خالد فەتاح بەرنامەکە پێشکەش دەکات

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:44 0:00


XS
SM
MD
LG