Accessibility links

بۆچوونی جیاجیا لەمەڕ شیانی ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان


دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە کە دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تا کاتێکی نادیار دوادەخرێن گوایە بەشێکی پەیوەندی بەو گرژی و ئاڵۆزیانەی چەند ڕۆژی رابردووی نێو هۆڵی دانیشتن و کۆبوونەوەکانی پەرلەمانەوە هەیە چونکە لەو دانیشتنەدا بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتارانی فڕاکسیۆنە جیاجیاکان رێگەیان نەدا کۆبوونەوەی پەرلەمان بەردەوام بێت و ناکوکی لێکەوتەوە. ئەمەش لە کاتێکدابوو کە ئەو پەرلەمانتارانە داوایان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرد دانیشتن و کۆبوونەوەکانی پەرلەمان تایبەت بکات بە دوخ و ژیانی خەڵک و چۆنیەتی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان. بەڵام ڕاگەیاندنی پەرلەمان دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکرێن.

دکتۆر ئیسماعیل سگێری ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" بە پێی مادەی 51 ی پەیرەو دانیشتنەکانی پەرلەمان هەفتانەیە بیستوومە لەوانەیە تا ئەم مانگە تەواو دەبێت دانیشتنەکان ئەنجام نەدرێن و دواتی پشوو دەست پێ دەکات بەم شێوەیە تا دەگاتە 1ی 3 ئینجا دانیشتنەکان دەست پێ بکەنەوە، بەپێی زانیاریەکانم ئەو دانیشتنە تاکیدی لەسەر ئەوە کردەوە هەر دانیشتنێکی داهاتوو پێویستە کارنامەکەی خەمی خەڵک بێت ئەویش بابەتی موچەیە و دیارە حکومەتیش ئەو بابەتەی چارەسەر نەکردووە بۆیە بۆ ئەوان وا باشترە دانیشتنەکان نەکرێن، دانیشتنی لیژنەکان بەردەوامن بەڵام دانیشتنەکانی پەرلەمان ئەنجام نەدراون."

لە لایەکی ترەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و دواخستنی دەکرێت

سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی" هەر کاتێک پێویست بوو پەرلەمان کۆبوونەوەکانی خۆی ڕادەگرێت، چەند جارێک کۆبوونەوەکانی خۆی ڕاگرتبوو لەبەر ئەو ڕەوشەی کۆرۆنا و ئەو دەنگۆیانەش بە تەواوەتی رەتی دەکەینەوە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە کە پەرلەمان دانیشتنەکانی خۆی ڕاگرتبێت."

بەشێک لە چالاکوانان، مامۆستایان، ڕۆژنامەنووسان و توێژی جیاجیا پێیان وایە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە وەک پێویست خزمەتی هاوڵاتیان و خەڵک بەگشتی بکات بەو پێیەی کە پەرلەمان دەسەڵاتی تەشریعیشی هەیە.

ئاشنا بابان مامۆستای زانستە سیاسیەکان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەداخەوە کاتێک تازە خولی یەکەمی پەرلەمان هەبوو لە ساڵانی نەوەتەکان زۆر کاراتر و باشتر ئیشی دەکرد وەک لەم پەرلەمانە و خولەکانی تر هێشتا باشتر بوون و ئەو کێشانەی کە لەناو سیستەمی سیاسی درۆست بووە هەمووی دەگەرێتەوە بۆ پەرلەمان چونکە پەرلەمان توانای نییە یاساکان بەو شێوەیە دەربکات کە بەتەواوەتی هەموو کارەکان بچێتەوە سەر هێلی خۆی، سیستەمی سیاسی وەکو کارگەیەکی لێهاتووە بە بەردەوامی داواکاری بۆ دەچێت بەڵام نابنە بریار و کە دەبنە بریاریش بریارێکی سستە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:54 0:00


XS
SM
MD
LG