Accessibility links

ئاماره‌کانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه‌ ده‌چن


هەڵەبجە

ئاماره‌کانی گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا 150 هاووڵاتی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تێپه‌ڕاند، ئه‌گه‌رچی تیمه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن، ڤایرۆسه‌که‌ هێشتا جێگه‌ی مه‌ترسیه‌ و پێویستی به‌ خۆپارێزیه‌، بەڵام ده‌ڵێن ئاماره‌کانی تووشبوونو گیان له‌ده‌ستدان به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه‌ ده‌چن، ڕێکخراوه‌کانیش به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویستی نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌کانی کۆرۆناوه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ هاوکاری تیمه‌ ته‌ندروستیه‌کان ده‌که‌ن.

د. شاناز نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕایگه‌یاند، دۆخی تووشبووانی ڤایرۆسه‌که‌ به‌ره‌و جێگیر بوون ده‌ڕۆن و به‌ هاوکاری دوو خێرخوازیش له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ کارگه‌یه‌کی ئۆکسجین یان درووستکردوه‌ سه‌نته‌ره‌کانی کۆرۆنا وه‌کو ڕابردوو ئۆکسجین له‌ پارێزگای سلێمانیه‌وه‌ ناهێنن و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌ستی ده‌خه‌ن.

تیمه‌کانی کۆمپانیای فاست لینک وه‌ک به‌ده‌مه‌وه‌ چوونێک بۆ سه‌نته‌ره‌کانی کۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 10 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکرد و نزیکه‌ی 200 ماسکی سیپاپیان بۆ تیمه‌کان ته‌ندروستیه‌کان دابین کرد ، وه‌ک سه‌فین خدر ووته‌بێژی کۆمپانیای فاست لینک رایگه‌یاند کۆمپانیاکه‌یان له‌ ڕیگه‌ی تیمه‌ گه‌ڕۆکه‌کانیانه‌وه‌ نه‌خۆشیش له‌ ناو ماڵه‌کانی خۆیاندا ده‌بینن.

لوقمان عه‌بدوڵا یه‌کێکه‌ له‌ کارمه‌نده‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ ڕۆژانه‌ سیمیناری هوشیاری ئه‌نجام ده‌دات له‌ لیدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند پێویسته‌ هه‌مووان خۆیان بپارێزن ، ئه‌وانه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌که‌ بوون، ئه‌وه‌ کۆتایی ڕیگه‌ نیه‌، ڤایرۆسه‌که‌ ئێستا که‌ گه‌شتووه‌ته‌ لوتکه‌ به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات ، ته‌نها به‌ ماسک و ده‌ستکێش ده‌توانین رووبه‌رووی ببینه‌وه.‌

له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 3 هه‌زار و 69 هاووڵاتی تا ئێستا تووشی ڤایرۆسه‌که‌ بوون و 2 هه‌زار ه‌819 هاوولاتی باش بوونه‌وه‌ و 150 هاوولاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ ئیستادا ته‌نها 6 نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا داغڵکران و له‌ قۆناغی چاره‌سه‌ر کرندان.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:04:38 0:00


XS
SM
MD
LG