Accessibility links

لە شاری سلێمانیدا دژ بە پێنەدانی مووچە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو


لەو قەیرانە ئابوورییەی هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت بەهۆی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و پرسی پێنەدانی مووچە، دۆخی دارایی هاوڵاتیان تادێت خراپتر دەبێت و ئەمڕۆش لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستاندا بۆ ئەو مەبەستە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

ڕۆژی چوارشەممە بەشێک لە خەڵکی ناڕازی لە شاری سلێمانیدا هەستان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک دژ بە پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت لە هەرێمی کوردستاندا و بە خوێندنەوەی درووشم دژی حکومەت ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و لە کۆتاییشدا توندوتیژی لێکەوتەوە.

لە دەمی پێش نیوەڕۆ، هەزاران لە خەڵکی نارازی لە بەردەم باخی گشتیدا دژ بە پێنەدانی مووچە و دۆخی دارایی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست و دواتر بەرەوە مەیدانی سەرای سلێمانی بەڕێکەوتن.

خۆپیشاندەران وتیان "ئەوەی ئەمڕۆ بەشداریکردووە خەڵکی ناڕازین لە هەموو چینەکان، هەر لە مامۆستان و مووچەخۆران و فەرمانبەران و خەڵکی کاسبکار."

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لەسەر پرسی مووچە لە ناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا گرژی درووستبوو و بەشێک لە پەرلەمانتاران دانیشتننەکەیان ڕاگرت و داوایان کرد کە جگە لە پرسی مووچە هیچ بابەتێکی تر تاوتوێ نەکرێت.

لەلایەکی ترەوە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل پێش دوو ڕۆژ باسی لەوە کرد لەڕێی داهاتی ناوخۆوە بەم زوانە دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:39 0:00


XS
SM
MD
LG