Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا کاردەکاتە سەر هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدز


ڕۆژی سێشەممە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدزە. ڕێکخراوەکان لە سەرتاسەری جیهاندا سەرەتای ڕۆژەکەیان بە بیرهێنانەوەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی ئەو نەخۆشیەوە گیانیان لەدەستداوە دەستپێکرد هاوکات جەختیان لە سەر پاڵپشتی ئەو کەسانەش کردەوە کە نەخۆشی ئایدزیان هەیە و لەگەڵ کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییەدا ڕووبەڕوون.

بۆنەکەی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا. بەرنامەی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ HIV و ئایدز دەڵێت، کە ئەو کەسانەی لەگەڵ HIV دەژین، زەحمەت و کێشەیان زۆرتر بووە بۆ دەستگەیشتن بە چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە و هاوکاتیش کێشەکانی وەک نایەکسانی و خراپ سەیرکردنی تووشبوان بەم نەخۆشییەوە زیادی کردووە.

ئاژانسەکە داوا لە حکومەتەکان دەکات کە وەگەڕخستنی سەرمایەیان لە چالاکی زیاتر لەسەر ئایدز و هەموو پەتاکانی تر فراوانتر بکەن و دەڵێت ئەگەر تۆڕی تەندروستی و سەلامەتی کۆمەڵایەتی باشتر لە شوێنەکاندا هەبووایە، ئەوا جیهان باشتر دەیتوانی بەر بە بڵاوبوونەوە پەتای کۆرۆنا بگرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئامارەکان ئەوە پیشان دەدەن کە لەوانەیە 123 بۆ 293 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز زیادی کردبێت و هەروەها باس لە ئەگەری مردنی 69 بۆ 148 هەزار تووشبووی HIV دەکات بە هۆی پەتای کۆرۆناوە تا ساڵی 2022.

بەڕێوەبەری گشتی هاوکاری ئەیدزی نەتەوە یەکگرتووەکان وینی بیانیامالە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " سەرنەکەوتنی هاوبەش بۆ وەگەڕخستن لە هەوڵە گشتگیرەکان نرخەکەی زۆر بووە."

هەروەها بەرەنگاریی و پرسە هاوبەشەکانی ئایدز و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا لە لایەن یادی نیشتمانی ئایدزەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژی سێ شەمەدا گفتوگۆی لەسەرکرا. کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە بەشداری دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی و دکتۆر دەیڤد هۆ کە هەریەکەیان شارەزایی کارکردنیان هەیە لەسەر هەردوو نەخۆشیەکە و هەروەها چالاکوانان و سەرۆک شارەوانییەکانی ئەتلانتا و شیکاگۆ و نیویۆرک بەشدار بوون تێیادا.

نزیکەی 38 ملیۆن کەس لەگەڵ HIV دا دەژین کە تەنیا 26 ملیۆنیان چارەسەری دژە ڤایرۆسیHIV وەردەگرن. لە ساڵی 2019دا 690 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی پەیوەندیدار بە نەخۆشی ئایدزەوە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG