Accessibility links

بەهادین نووری لە زێدی خۆی بەخاک دەسپێردرێت


بەهادین نووری، سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، شەوی دووشەممە لە سەر سێشەممە لە شاری سلێمانی گیانی سپارد و ئەمڕۆش سێشەممەش تەرمەکەی برایەوە بۆ زێدی خۆی لە قەرەداخ بە خاکسپێردرا.

بە وتەی کەسوکاری بێت، بەهادین نووری "لە مانگی ٣وە لە کەرەنتینەدا بوو. ئەم نەخۆشییەی کە گرت ١١ ڕۆژ پێوەی بوو. ئاخر ڕۆژی دوێنێ بوو لە کاتژمێر ١ برا بۆ نەخۆشخانە. ئەمشەو کاتژمێر ٧:٠٨ کۆچی دوایی کرد."

هەروەها وتیشیان مامۆستا بەهادین نووری چەند نەخۆشییەکی تریشی هەبووە و تووشبوونیشی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی تەندرووستی خراپترکردووە.

بە وتەی کەسە نزیکەکانی، وەسیەتی کردووە کە پرسە و ماتەمینی بۆ دانەنرێت و ئەگەریش دۆخی ژیان ئاساییبوویەوە، کۆڕێکی جەماوەری بۆ سازبکرێت.

بەهادین نووری پێشمەرگە و شۆڕشگێر و کەسایەتییەکی دیاری کوردە کە لە ڕابردوودا سکرتێری حزبی شیوعی عێراقی بووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:56 0:00


XS
SM
MD
LG