Accessibility links

بەریتانیا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەسەر ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش کوژرانی زانا ئێرانییەکە


وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی خستۆتە ڕوو سەبارەت بە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاش کوژرانی موحسن فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران.

فەخریزادە ڕۆژی هەینی لە نزیک شاری تارانەوە کوژرا.

دۆمێنیک ڕاب، لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر کوشتنی ئەو زانا ئێرانییە بە کەناڵی سکای نیوزی ڕاگەیاندووە "ئێمە نیگەرانیمان هەن سەبارەت بە ڕەوشی ئێران و ناوچەکەش و هیوادارین هێورکردنەوەی ڕەوشەکە ببینین."

ئیسرائیل، موحسن فەخریزادەی بە "باوکی بەرنامە ناوکییەکەی ئێران" ناودێر کردووە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت "هێشتا چاوەڕوانی بینینی تەواوەتی ڕاستیەکانین، چارەسەرکردنی تەواوەتی ڕاستیەکانین لەوەی چی لەناو ئێراندا ڕوویداوە، بەڵام دەشڵێم ئێمە وابەستەی سەروەریی یاسا مرۆییەکانین کە زۆر بە ڕوونی و ئاشکرایی دژی بە ئامانج گرتنی خەڵکی سیڤیلن."

ڕۆژی هەینی پاش تەقەکردن لە فەخریزادە، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. سەرۆکی ئێران لۆمەی ئەم کوشتنەی لە ئەستۆی ئیسرائیل و ئەمریکا دەنێت.

لە ساڵی 2008دا ئەمریکا سزای سەپاندۆتە سەر موحسن فەخریزادەبەهۆی ئەو "ڕۆڵەی هەیبووە لە پەرەپێدانی بەرنامە ناوکییەکەی ئێراندا."

XS
SM
MD
LG