Accessibility links

پۆلیسی فەڕەنسا گازی فرمێسک ڕژێن بەکار دەهێنێت بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران


dymenYk le xopySandanekany uemRo Semmey feRensa
dymenYk le xopySandanekany uemRo Semmey feRensa

پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێنی بەکارهێناوە دژ بە خۆپیشاندەران لە پاریس هاوکاتی ئەو خۆپیشاندانانەی دەکرێن دژ بە بەرنوسێکی پێشنیازکراوی یاسایەکی نوێی ئاسایشی.

بەپێی ئەم بەرنوسە نوێیە ڕێگە لە بەکارهێنانی وێنەی پۆلیس دەکرێت لە ناڕەزایی دەربڕینەکاندا.

لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا هەزاران خۆپیشاندەر لە مەیدانی کۆماری کۆبووبوونەوە و بە هەمان شێوە لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەی تری فەڕەنسادا هەر ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندان کراوە.

خۆپیشاندەران نیگەرانی ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر سنوردارکردنی ئازادییە سیڤیلیەکان و ئازادی ڕۆژنامەوانی و دەڵێن ئەم ڕێوشوێنەی بەرنامەڕێژی بۆ دەکرێت، دەشێت ڕێگە بدات ئەو ڕێکارە توندو دڕندانەیەی هێزەکانی پۆلیس بەکاریان دەهێنێت بەبێ لێپێچینەوەی یاسایی تێبپەڕێت یانیش لە هەندێک باردا ئاشکراش نەکرێت.

لە بەندی 24ی ئەم بەرنوسە پێشنیازکراوەدا بڵاوکردنەوەی وێنەی کارمەندانی پۆلیس بە تاوان دادەنرێت و سزای تا یەک ساڵ زیندانیکردنی بۆ دانراوە و هەروەهاش سزای دارایی بە بڕی 45 هەزار ئیرۆ.

سەرەک وەزیری فەڕەنسا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند پێداچوونەوە بەو بەندەدا دەکرێت و سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە، بەڵام هەر زوو لەو لێدوانەی پاشگەز بووەوە پاش ئەوەی ناڕەزایی و توڕەیی یاسادانەرانی بەرگوێ کەوت.

لە ئێستادا وەها چاوەڕوان دەکرێت، پێشنیازی نوێ تا ساڵی نوێ بخرێنە بەردەست سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسەکانی هەواڵ و هێزەکانی پۆلیس.

XS
SM
MD
LG