Accessibility links

هێرشەکەی ئەسیوبیا بۆسەر هەرێمی تیگرای دەستپێدەکات


خەڵک لە هەرێمی تیگرای زێدی خۆیان بەهۆی کردە لەشکرییەکانەوە جێدەهێڵن
خەڵک لە هەرێمی تیگرای زێدی خۆیان بەهۆی کردە لەشکرییەکانەوە جێدەهێڵن

لەشکری ئەسیوبیا دەستیکردوە بە هێرشێک بۆسەر پایتەختی هەرێمی تیگرای بە مەبەستی دەستگیرکردنی ڕێبەرانی هەرێمەکە.

کەناڵی تیگرای تی ڤی ڕایگەیاندوە، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە شاری میکیلی کەوتۆتە بەر بۆردومانکردن و ڕاپۆرتەکانیش لە پایتەختی هەرێمی تیگرایەوە ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردۆتەوە.

پێشتر حکومەتی ئەسیوبیا دانیشتوانە پێنجسەد هەزار کەسییەکەی شاری "میکیلی"یان ئاگادارکردۆتەوە کە بە هیچ شێوەیەک بەزەیی نانوێندرێت بەرامبەریان ئەگەر لە کاتی گونجاودا پشت نەکەنە ڕێبەرانی بەرەی ڕزگارکردنی گەلی تیگرای.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێشتاش تا ئەندازەیەک پەیوەندیکردن بە هەرێمی تیگرایەوە، قورسە و هەر بۆیەشە ئاسان نییە ڕاگەیەندراوەکانی لایەنە بەشەڕ چووەکان لە ململانێی نێوان حکومەتی ئەسیوبیا و بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرای، پشتڕاست بکرێنەوە.

پێشتر ئەم بەرەیە لە هاوپەیمانێتی فەرمانڕەوای وڵاتەکەدا باڵا دەست بووە، بەڵام لەم سەروەختەی ئابی ئەحمەد، سەرەک وەزیر، بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرای لە پەراوێز نرا.

ئابی ئەحمەد، دیالۆگی لەگەڵ ئەم بەرەیەدا ڕەتکردۆتەوە و حکومەتەکانی تریشی بە ناڕەوا ناودێرکردووە.

هێرشەکەی ئەمڕۆ شەممە بۆسەر هەرێمی تیگرا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 6 ملیۆن کەسە و هەروەها بۆسەر پایتەختی هەرێمەکەش، نیگەرانی لای کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دروستکردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت خەڵک شاری میکیلی جێدەهێڵن هاوکاتی نزیک بوونەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەسیوبیا.

حکومەتەکەی ئابی ئەحمەد دەڵێت "هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیل و ڕیگەگرتن لەوەی زیانیان پێبکەوێت"لەو هێرشەیدا کە تانک و زرێپۆشەکان لە پێشڕەویدان.

لەگەڵ ئەم هێرشەدا، ژەنەراڵ حەسەن ئیبراهیم، پەیمانی کۆنترۆڵکرنی شاری میکیلی داوە لە هەموو بەرەکانەوە.

ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیوبیا لە زاری ژەنەراڵ ئیبراهیمەوە دەڵێت "دەشێت هەندێک لەوانەی یاسا داوایان دەکات خۆیان بگەیەننە ناوچەکانی دەوروبەری هەرێمەکە و بۆ چەند ڕۆژێک هەوڵی خۆشاردنەوە بدەن، بەڵام پاش دەستبەسەرداگرتنی شاری مکیلی، دەکەوینە دوای ئەو تاوانبارانە و یەک بە دوای یەک لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن."

XS
SM
MD
LG