Accessibility links

لە شاری ناسریە بەلانیکەم 6 کەس دەکوژرێن


بەلانیکەم 6 کەس کوژراون لەو پێکدادانەی نێوان خۆپیشاندەرانی دژە حکومەتی عێراق و لایەنگرانی موقتەدا ئەلسەدر، مەلای شیعە ئاینزاکان لە شاری ناسریەی باشوری عێراق.

پشتیوانکارانی شەپۆلی ناڕەزاییەکەی لە مانگی 10ی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە لە عێراقدا دەستیان بە خۆپیشاندان کردبوو، هاوکاتیش بوو لەگەڵ داواکەی سەدردا تا وەک نومایشتێکی سیاسی لایەنگرانی بڕژێنە سەر شەقامەکان،لەگەڵ هەروادێ و نزیکبوونەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پێشوەخت. بە پێکدادانەکان ڕۆژی هەینی ڕوویانداوە.

خۆپیشاندەران، لایەنگرانی سەدر گوناهبار دەکەن بەوەی دەستیان کردووە بە تەقەکردن و سوتاندنی دەوارەکانیان لە شوێنی گردبوونەوە سەرەکییەکەی خۆپیشاندەرانی دژە حکومەتدا.

سەرچاوەکان لە شاری ناسریەوە دەڵێن بە درێژایی شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ، بەلانیکەم 6 کەس دەکوژرێن و زیاتر لە 60 کەسیش تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بریندارن، دەشڵێن هەر ئەمڕۆ شەممە جارێکی تر خۆپیشاندەران گەڕاونەتەوە بۆ مەیدانی سەرەکی شارەکە و دەوارەکانی خۆیان هەڵداوەتەوە.

دەسەڵاتدارانی عێراقی، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای زیقاریان لە پۆستەکەی دوور خستۆتەوە و قەدەغەرکردنی هاتوچۆشیان لە شەودا ڕاگەیاندووە لەناو شاری ناسریەدا.

ژمارەیەک شاری تریش لە عێراقدا ڕێوشوێنی ئاسایشییان گرتۆتەبەر، وەک کوت و عەمارە کۆتوبەندی نوێیان داناوە.

XS
SM
MD
LG