Accessibility links

هاووڵاتیەکی ئۆسترالی- بەریتانی لە زیندانی ئێران لە بەرامبەر سێ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئازاد دەکرێت


ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد ڕۆژی چوارشەممە هەواڵی ئازادکردنی کایلی مور گیلبێرت ، هاووڵاتی ئوسترالی بە ڕەچەڵەک بەریتانی لە زیندانی ئێران بڵاو کردەوە .

خاتوو مور گیلبێرتی مامۆستای زانکۆ و خێزانەکەی بەردەوام جەختیان لەسەر بێ تاوانی ئەو کردۆتەوە.

کایلی مور گیلبێرت، پرۆفیسۆر و توێژەری زانکۆی ئوسترالی کە شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوڵەتانی کەنداوە، لە مانگی هەشتی ساڵی 2018دا لە ئێران دەستگیرکرا و بە تۆمەتی ئەوەی ڕژێمی ئێران بە "ئاسایش و سیخوڕی" ناوی بردبوو، بە 10 ساڵ زیندان سزادرا. بەپێی زانیاری بەردەست، خاتوون گیلبێرت لە مانگی 12ساڵی ڕابردوو لە بەرامبەر بڕیاری دادگا کە داوای پێداچوونەوەی بۆ سزای 10 ساڵ زیندانی ڕەتکردبووە، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو.

لەو نامانەی کە ڕۆژنامەی گاردیەن لە کۆتایی مانگی 12 ساڵی ڕابردوودا دەستی کەوتووە، ئەو پرۆفیسۆرەی زانکۆی ئوسترالیا بانگەشەی ئەوەی کردوە کە دۆسیەکەی کراوە بە سیاسی و لە بەرامبەر کەمکردنەوەی سزاکەیدا، سوپای پاسدارانی ئێران داوایان لێ کردوە سیخوڕیان بۆبکات.

ئەمە چەندەمین جارە کە کۆماری ئیسلامی دوای گرتن و بارمتەگرتنی کەسانی بیانی یان ئەوانەی هاوڵاتی دوو وڵاتیان هەیە، ئاڵۆگۆڕیان پێدەکات بۆ ئازاد کردنی زیندانیانی سەر بە حکوومەتی ئێران.

ڕژێمی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەرکردنی هاونیشتیمانیانی بیانی و ئەو ئێرانیانەی کە هاوڵاتی دوو وڵاتیان هەیە چر کردوەتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەندین جار ئیدانەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیانی بیانی و ئێرانی کردوە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە و داوای ئازاد کردنی دەستبەجێ زیندانیانی کردوە.

XS
SM
MD
LG