Accessibility links

له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی هۆشیاری له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌رێوه‌ده‌چێ


هه‌ڵمه‌ته‌کانی پێدانی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی لاوان، به‌ هاوکاری سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌کان بۆ دانیشتوان و ئاژانسی سویدی بۆ هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدان، هه‌ڵمه‌تێکی دابه‌شکردنی ده‌ماک و بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕێنمایی ته‌ندروستیان، له‌سه‌ر ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ده‌ستپێکرد ، ئاماره‌کانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌که‌ و گیان له‌ده‌ستدانیش به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵکشاندان.

کۆسار مه‌حمود یه‌کێک له‌ به‌شداربووانی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئەمەریکای ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌که‌ له‌مڕۆدا و له‌ 9 شاری دیکه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و جگه‌ له‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی پروشه‌ری ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ ڤایروسی کۆرۆنا 2 هه‌زار ده‌مامک و ماده‌ی پاکژکه‌ره‌وه‌ی ده‌ست دابه‌ش ده‌که‌ن ، له‌ کاتی دابه‌شکردنی ده‌مامکیشدا تێبینیمان کردووه‌ که‌ که‌مترین هاوولاتی ماسکی به‌کار هێناوه‌.

تیمه‌کانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناش، ده‌ڵێن، ڤایرۆسه‌که‌ به‌ به‌رده‌وامی ته‌شه‌نه‌ده‌کات و له‌ 24 سه‌عاتدا 3 هاووڵاتی له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له‌ لێدوانێکدا بۆ ده‌نگی ئەمەریکا ئاشکرای ده‌کات ، له‌ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پشکنینه‌کاندا به‌رده‌وام ژماره‌ی تووشبووان زیاد ده‌کات ، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ زیاتر خود پارێزی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوینی تایبه‌ت له‌لایه‌ن هاوولاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئێستا ماسک و ده‌ستکیش و نه‌چوونه‌ ناو کوبوونه‌وه‌ فراوانه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ .

به‌ پێی ئاماره‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه‌ تاوه‌کو ئێستا 140 هاووڵاتی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، زیاتر له‌ 100 هاوولاتی له‌ ژێر چاره‌سه‌ر کرندان و له‌ کۆی 2 هه‌زار و 965 تووشبوو، 2 هه‌زار و 736 نه‌خوش چاک بوونه‌ته‌وه‌ ، له‌ دوو سه‌نته‌ری کوڕۆنا و قاووشێکی گوومانلیکراوان ڕۆژانه‌ نه‌خوش وه‌رده‌گیرێت.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00


XS
SM
MD
LG