Accessibility links

مەهدی فەتاحی: بنبڕکردنی دیاردەی کوشتنی ژنان پەیوەندی بە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە


دیارەی توند و تیژی دژ بە ژنان لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانەدا روودەدات، بەڵام لە جیهانی سێیەم زۆر زۆرتر وە لە هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی بەرزە، هەر دوێنێ لە شاری کەلار ژنێکی گەنج گوایە بە دەستی براکانی کوژراوە. ئەو خانمە بە هەر تاوانێک کوژرابێت، ئایا کوشتن سزای ئەو تاوانەیە؟ ئاخۆ یاسا و سیستمی فەرمانڕەاویی لەم جۆرە تاوان و پـێشێلکارییانەدا چ رۆڵێکیان هەیە؟

Mahdi Fatahi
Mahdi Fatahi

ڕۆژنامەوان مەهدی فەتاحی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت “ دیاردەی توند و تیژی دژ بە ژنان لە هەموو جیهاندا هەیە، بەڵام ئەوەی کە جیاوازە لەگەڵ وڵاتانی جیهانی سێیەم و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هۆکاری کوشتنی ژنان بەداخەوە دەگەڕێتەوە بۆ شەرەف و پاراستنی شەرەف لە لایەن کۆمەڵگاوە، ئەمەش بووە بە نەریتێک و بەداخەوە لە ناو کۆمەڵگادا چەسپاوە، وە تا ئێستاش نە دەسەڵاتی یاسایی وە یاخود دەسەڵاتەکانی تر کاریان نەکردووە بۆ بنبڕکردنی ئەم دیاردانە وە پێشم وایە هەر ئەمێنێتەوە هەتا ئەو کاتەی کۆمەڵگا وەرچەرخانێک لە خۆی دەکات."

مەهدی فەتاحی هەروەها دەڵێت ئەم دیاردانە پەیوەندی بە پەروەردەوە هەیە، ئەگەر ئێمە وەکو مرۆڤ پەروەردەیەکی واقیعبینانەی هاوشێوەی ئەوروپانەمان هەبێت، هەرگیز پەنا بۆ ئەو شتانە نابەین وە بیریشی لێ ناکەینەوە، ئەوەی لە کۆمەڵگای کوردیدا زیاتر قسەی لەسەر ئەکرێت و وەکو شەرەف ناو ئەبرێت، گرێدراوە بە ژنانەوە، گرێدراوە بە کچانەوە وە لە پیاوان دوور خراوەتەوە.

مەهدی فەتاحی دەشڵێت “ بۆ ڕێگری لەم دیاردانە، پەیوەندی بە دادپەروەری کۆمەڵاتیەتیەوە هەیە ، پەیوەندی بە یاسا و رێسایەکی یەکسانەوە هەیە، پەیوەندی بە وشیاری، ڕۆشنبیری و پەروەردەوە هەیە، وە دەسەڵاتی سیاسیش کاری بۆ نەکردووە و هەنگاوی بۆ نەناوە، ئەوە کۆمەڵگایە پیاو و نێری کورد هان دەدات بۆ کوشتنی ژنان، هەتا ئەو کاتەی کۆمەڵگا هۆشیار نەبێتەوە ئەم دیاردانە بنبڕ ناکرێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:57 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG