Accessibility links

ناسا و ئاژانسی واڵایی ئەوروپا سەتەلایتێکی هاوبەشیان بۆچاودێری ئاستی دەریا ناردە خولگە


دەنگی ئەمریکا – ئاژانسی ناسا بەهاوبەشی ئاژانسی واڵایی ئەوروپا ESA ڕۆژی شەممە سەتەلایتێکیان ناردە واڵایی بۆ چاودێری ئاستی ئاوی دەریاکان، ئەمەش نوێترینە لە زنجیرەیەک سەتەلایتی ئاسمانی لە خولگەدا دەسوڕێنەوە چاودێری ئاستی ئاوی ئۆقیانوسوکانی جیهان دەکەن.

ناسا دەڵێت ئەو سەتەلایتەی ناونراوە بە Sentinel-6 Michael Freilich لەبنکەی ڤاندەنبێرگی ئاسمانی لە ناوەڕاستی کالیفۆرنیا زوانێکی ڕۆژی شەممە هەڵدارا. بەناوی بەڕێوەبەری پێشوی بەشی زانستی زەوی لەناسا مایکل فرێلیک ناو نراوە. ئەو سەتەلایتە هاوبەشەی ئەمریکاو ئەوروپا بە مووشەکی سپەیس ئێسک فالکۆن9 ڕەوانەی ئاسمان کراوە.

سێنتنێل-6 قەبارەی ئۆتۆمۆبیلێکی بچووکی هەیە، پێوانەی ئاستی ئاوی دەریا دەکات و بەرزیی شەپۆل و خێرایی با دەپێوێت، ئەمەش ڕێگا بە زاناکان دەدات چاودێریی گۆڕانکاریەکانی ئاستی ئاوی دەریا بکەن بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەواوە.

ئامارەکانی ئەو گۆڕانکاریانە لەئاستی ئاوی دەریا لەنزیک کەنارەکان لەبەردەستدا دەبێت بۆ بەڕێوبەرایەتی کەنارەکان بۆ پلان دانان بۆ ئەگەری لافاو. هەروەها ئامارەکانی پێوانەی بەرگی هەوای زەوی بۆ پێشبینیەکانی کەش و هەوا و زریانەکانی ئەگەری ڕوودانی هەیە.

زانای بەرپرسی سێنتنێل-6 سەر بەناسا کریگ دۆنلۆن دەڵێت "ئامارەکانی سەتەلایتەکە کۆی دەکاتەوە هاوشانی زانیاریکانی سەتەلایتەکانی سێنتنێل دەینێرن، سودی لێوەردەگیرێت، ئەوانەی پێشتر بۆ والایی نێردارابوون و وێنایەکی تەواوی دەریاکان دەخاتە بەردەست".

دۆنلۆن دەڵێت " سێنتنێل-3 زانیاری لەسەر پلەکانی گەرمای ڕووی دەریاکان کۆدەکاتەوە، هەروەها پێوانەی باێۆلۆجی ئۆقیانوسەکان.

سێنتنێل-1 پێوانەی وێنەی ڕادار بۆ بەرزیی شەپۆلی دەریاکان و پەستەڵەکی دەریا دەکات.

سێنتنێل-2 پێوانەی وردی ناوچە کەنارەکان دەکات.

پێچەوانەی نێردراوەکانی چاودێریی زەوی پێشوو ، سێنتنێل-6 پێوانەی وردی زیاترە و توانای دەبێت پێوانەی گۆڕانکاری بچووکی ئاستی ئاوی دەریا لە نزیک کەنارەکان بکات.

لەساڵی 2025دا سەتەلایتی سێنتنێل-6بی بۆ خولگە دەنێردرێت و پێکەوە بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو کاری پێوانەی ئاستی ئاوی دەریاکانی جیهان دەکەن.

ئابسێکی نوێ لەڕێگای دەنگەوە بوونی مێشوولە ئاشکرا دەکات

دەنگی باڵەفڕێی مێشوولە ناخۆشە، بەڵام زاناکان ئابسێکیان پەرە پێداوە ئەو دەنگە باکاردێنێت بۆ ئاگەدارکردنەوە لەبوونی جۆری مێشوولە لەوجێگایە.

مێشوولە ساڵانە سەدان هەزار کەس دەکوژێت، لەڕێگای بڵاوکردنەوەی مایکرۆبەکانی هۆکاری نەخۆشیەکانن، وەک مەلاریا و تا و تای زەرد. بەڵام توێژەرەوە (هاریپریا ڤایداهی نارایانان) دەڵێت "هەچ کەسێک تەلەفوونی دەستی پێبێت دەتوانێت خۆی بەدوورخات لەم نەخۆشیانە بەبەکارهێنانی ئەو ئاپسە بەناوی Abuzz بۆ ئاگەداربوون لەبوونی مێشوولەی مەترسیدار لەو چێگایە.

زۆر لە نەخۆشیەکانی مێشوولە دەگوازێتەوە چارەسەر و دەرمانی نیە، بۆیە بەئامانجکردنی مێشوولەکە باشترین ڕێگاچارەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکان.

لەوانەیە چاودێریکردنی میشوولە کاتی زۆر بوێت و خەرجی زۆریشی تێچێت و شارەزایی و کەسانی پسپۆڕی بوێت بۆ ناسینەوەی جۆڕە مەترسیداراکانی نەخۆشی دەگوازنەوە.

هەروەها نارایانان کە لەئێستادا لە بەشی زانستی بەرگریی لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە لوس ئەنجلس کاردەکات، وەک خوێندکاری باڵا لە زانکۆی ستانفۆرد دەستی بەم پڕۆژەیە کردوە ووتیشی "ئەگەر کەسەکە هەستی بە بوونی مێشوولەکرد ئاپسی تەلەفوونەکە بکاتەوە و ڕووی باکاتە مێشوولەکە دەنگەکەی تۆمارکات".

سەباری ئەمەش ووتی "کاتێک مێشوولەکە باڵەفڕین دەکات دەنگێکی تایبەت دەردەکات، ئاپسەکە ئەوە دەنگە تۆمار دەکات"،

نارانیانان دەڵێت "ئەگەر بمانەوێت نەخۆشیەکان مێشوولە هۆکاری گواستەنوەیەتی چارەسەر بکەین، یەکەم هەنگاو زانینی جێگای ئەو جۆرە مێشوولانەیە".

مانۆ براکاش پرۆفیسرۆری ئەندازیاری زیندەوەر لە زانکۆی ستانفۆرد و توێژەرەوەی سەرەکی پرۆژەکە دەڵێت "نزیکەی 3500 جۆری مێشوولە هەیە، نزیکەی 40 جۆری بۆ مرۆڤ مەترسیدارن ، لە باخی مەڵەکەتدا ئایا مێشوولەی جۆری نەخۆشیەکان دەگوازێتەوە هەیە یاخود جۆری بێ زیان؟".

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە تیمی براکاش بڕیاریاندا گوێ لەدەنگی باڵی جۆرەکانی مێشوولە بگرن، کاتێک دەفڕن دەنگی باڵیان جیاوازی هەیە و هەر جۆرێک دەنگی لەڕینەوەی جیاوازە لەوانی‌دیکە.

ئەگەر ئاپسەکەت هەبێت دەتوانیت چەند چرکەیەکی دەنگی باڵی مێشلەکە تۆمار بکەیت، ئەو تەکنەلۆجیای ئاپسە دەنگەکان دەناسێتەوە و جۆرەکی دەستنیشان دەکات.

تیمەکەی براکاش دەڵێن زۆر کەس لەئیستادا تەلەفوونی هەیە، لەوڕێگایەوە چاودێری کردنی مێشوولە فراوانتر دەبێت.

لەڕێگای کۆکردنەوەی زانیاراکانی لە تەلەفوونەکانەوە لەهەموو جیهاندا بەدەست دێت، ئەوا ئاپسەکە نەخشەی بوونی جۆرە مەترسیدارەکان لەجیهاندا دەستنیشان دەکات، ئەمەش هەریکاردەبێت بۆ زاناکان پێشبینی جێگای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان بکەن و بتوانن بەر لەبڵاوبوونەوەی پلانی ڕاگرتنی بۆ دانین.

براکاش لەوباوڕەدایە بەشداری بەکۆمەڵ کلیلی چارەسەری نەخۆشیەکانە مێشوولە دەیگوازێتەوە.

دەڵێت "تا ژمارەی ئەو کەسانە زۆر بێت ئاپسەکە بەکاردینن، ئەوا زانیاریەکان زیاتر دەبێت، ئێمە ئومێدمان هەیە سەدان هەزار کەس بەکاریبێنن و ڕۆژانە لەجیهاندا زانیاری کۆکەنەوە، ئەمەش مەبەستەکەیە کە تۆڕی زانیاری هەبێت".

ئاپسی (ئابووز) لە چەند مانگی داهاتوودا بە بێ نرخ لەبەر دەستا دەبێت.

کۆمەڵێکی‌دیکەی زاناکان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بریتانیا کار دەکەن لەسەر پەرەپێدانی ئاپسێکی تەلەفوون هاوشێوە بە ناوی Mozzwear لەڕێگای دەنگەوە مێشوولەکان بناسێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:15 0:00


XS
SM
MD
LG