Accessibility links

سوهراب کەریمی: خاڵی لاوازی ترامپ ئەوەیە، دەبێت ئەمەریکا کەمتر دەخاڵەت لە سیاسەتی دەرەوە بکات، هەرچی بایدنە تەواو بە پێچەوانەی ئەوەیە


سوهراب کەریمی

کێشەی گواستنەوەی دەسەڵات ودەرفەتی بەردەم سەرۆکی ئایندەی ئەمەریکا، نیگەرانی ڕۆژانەی خەڵکی ئەمەریکایە. بەتایبەتیش سیاسەتەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراو لەبواری کۆڤید 19 ودەرەوە وهەروەها لەسەر ڕەوشی ئابووری.

سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆو بایدن لە هەوڵەکانی بەردەوامە لەبواری پلانەکانی گواستنەوەی دەسەڵات وسازدانی مێزگرد وکۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی ڕۆژانە لەگەڵ کارمەندانی بایەخدانی تەندروستی وشارەزایانی ئابووری. هەروەها وەڵامدانەوەی پەیوەندی سەرۆک وسەرەک وەزیرانی وڵاتانی جیهان بەبۆنەی بوونی بەسەرۆکی هەڵبژێردراو.

لەهەمانکاتدا سەرۆک دانۆڵد ترامپ بەردەوامە لە پەیوەندی کردن لەگەڵ لایەنگرانی وکاربەدەستانی پارتی کۆماری لە هەندێک شوێنی چەند ویلایەتێک وبەردەوام ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە دۆڕاندنی هەڵبژاردنەکە قەبوڵ بکات ودەڵێت خۆی براوەیە. هەروەها هەڵمەتەکەی خەریکی هەوڵدانە بۆ وەدەستهێنانی ژماردنەوەی دەنگەکان لە هەندێک بەشی چەند ویلایەتێکدا.

دوواکەوتن لە گواستنەوەی دەسەڵات وبڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ڕوودانی پێشێڵی لەپرۆسەی دەنگدان وژماردنی دەنگەکان لە هەندێک شوێن بەتایبەتیش لەو ویلایەتانەی کە لەهوڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020دا بڕیاردەربوونە. هەروەها ئیدعاکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ لەمەر فڕوفێڵ لەهەڵبژاردنەکاندا، ئەمانە چ کاریگەرێکییان لەسەر کارەکانی سەرۆکی کەڵبژێردراودا دەبێت پاش سوێندخواردنی لە 20ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا؟

سوهراب کەریمی بە دەنگی ئەمەریکای گوت، سیستەمی ئەمەریکا سیستەمێکی لامەرکەزییە وسیستەمێکە کەوا بەڕێوەبردنی وڵات تەنیا لە دەستی دەوڵەتی مەرکەزی سەرۆک کۆماردانییە، لەبەر ئەوە ئەگەر ململانێش بێتە پێشەوە، پێموانییە کاریگەرییەکی ئەوتۆی ببێت کە گیروگرفتێکی ڕژد دروستبکات بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لە ئەمەریکا.

سوهراب کەریمی شارەزا ولێکۆڵەری سیاسی دەڵێت ئەگەر تەنانەت سەرۆک کۆمار بۆ ماوەیەکی ڕەنگە یەک ساڵیش نەبێت ئەوە پێموانییە شتێک ڕووبدات، چونکە سیستەمی ئەمەریکا بەجۆورێک داڕێژراوە کەوا خۆی دەتوانێت خۆی بەڕێوەببات لەوبوارەدا. بەڵام گوتیشی ئەوەی کە کاریگەری دەبێت زیاتر کاریگەریەکی دەروونییە لەسەر خەڵکی، جا چ لە ناوەوەی ئەمەریکا چ لە دەرەوەی ئەمەریکا. هەروەها ڕەنگە کاریگەریشی لەسەر نرخی دراوەکان وئابووریشی هەبێت، بەڵام زیاتر دەروونییە چونکە خەڵکەکە ڕەنگە زیاتر خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەوەبن کە کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار.

تەواوی ئەو کێشانە حەیدەر کەریم لە بەرانامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ سوهراب کەریمی هەڵگری ماستری زانستە سیاسیەکانە ولێکۆڵەری سیاسی بنکە لە کانادا تاوتوێ دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:48 0:00


XS
SM
MD
LG