Accessibility links

مەسعود عەبدولخالق : گەندەڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەشێوەیەکی سیستیماتیکیە


هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانتارانی عێراق بە شیعە و سوننەوە بەبی بەشداری کوردەکان، یاسای قەرزکردنیان تێپەڕاند وەک چارەسەرێک بۆ کورتهێنانی بودجە . بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ئەم هەنگاوە بە تێکدانی هاوئاهەنگی و تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق لەقەڵەمدەدەن.

مەسعود عەبدولخالق خاوەن ئیمتیازی دەزگای ستاندەر لە شاری هەوڵێر سەبارەت بە پرسی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەڵێت " لە بری ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نەوتەکەی بەنرخێکی هەرزانتر بەبەراورد بە نرخەکانی نەوتی جیهانی رادەستی تورکیا بکات، بیداتە دەستی حوکەمەتی بەغدا باشترە چونکە ئەو کاتە بەغدا ناچار دەبێت بەشە موچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت ".

لە وتووێژەکەیدا کە هاوکار سمکۆ عەزیز لەگەڵیدا سازی داوە بەڕێز عەبدولخاڵق باس لە گرفتی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت " گەندەڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە شێوەیەکی سیستیماتیکیە".

دەقی وتووێژەکە

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:08:10 0:00


XS
SM
MD
LG