Accessibility links

شیروان میرزا: خەڵک بێزار بووە لەوەی ئەم هەموو نەوتە دەفرۆشرێت و پارەش هەر نییە


پەرلەمانی عێراق بەرنوسی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پەسەند کردوە و بەپێی ئەم بەرنوسە پەسەند کراوە، حکومەتی نێوەندی عێراق دەتوانێت پارە لە بانکەکان قەرز بکات تا موچەی فەرمانبەرانی پێبدات.

لەم یاسا نوێیەی قەرز کردندا، داواکراوە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت بگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا تا مانگانە بەشە بودجەی خۆی بۆ بنێردرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت ئەم بەرنوسە پەسەند کراوە بۆ سزادانی گەلی کوردە.

شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت "لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق وابەستەییەکان و بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان جێبەجێ ناکەن لەسەر ئەم دۆسێیانە، بەڵام پێویستیش نییە حکومەتی نێوەندی، موچەی فەرمانبەران ببەستێتەوە بە کێشە چارەسەر نەکراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێرەوە."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەخیلی شەممۆ، بەڕێز میرزا، کە ئەندامی لیژنەی داراییشە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەش بەوە دەکات؛ حکومەتی هەرێم ناتوانێت بە ئاسانی خۆی لە ڕێککەوتنی نەوت لەگەڵ کۆمپانیاکان و تورکیاشدا دەرباز بکات و هەر بۆیەشە ناتوانێت وابەستەییەکانی بەرامبەر بەغدا بەجێبگەیەنێت، دەشڵێت "پێویستە شاندێکی هەرێم کە بڕیاری بەدەست بێت بێنە بەغدا و ئەو دۆسێیانە یەکلا بکەنەوە، ئەم یاسایەش دەرفەتێکی زۆری بۆ دانوستاندن تیادایە."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:12 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG