ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دەڵێت 4بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەڵین ئیسرائیل بەرپرسێکی ڕێکخراوی قاعیدەی لەتاران کووشتوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی بوونی ئەندامانی ئەو رێکخراوەی لەئێران ڕەتکردەوە. لەنێوان ڕەتکردنەوەی ئێران و جەختکردنەوەی بوونی ئەندامانی قاعدە لە ئێران ئەم هەواڵە چیمان پێ دەڵێت؟
هادی سۆفیزادە نوسەر و چاودێری سیاسی دەڵێت "ئێران وڵاتێکە ڕایەڵەیەکی بەهێزی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ گروپە توندڕەوەکان هەیە، لەهەرکەس و تاک و ڕێکخراویک گرووپێک بەپێی توانای خۆی کەڵک وەردەگرێت".
بەڕێز سۆفیزادە دەڵێت "ئێران وڵاتێکە ئەزمونێکی گەورەی لەگەڵ کاری هاوکاری گروپ و ڕێکخراوە تێرۆرستیەکان هەیە بەتایبەتی ئەوانەی بەشێوەیەک دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکان".
زانیاری زیاتر لەدەقی وتووێژەکەدایە: