Accessibility links

محێدین پاڵانی: دانەننواندن و قەبوڵنەکردنی ئەوەی خەڵک دەیڵێت وداوای دەکات، لەڕاستیدا زیان بە بەهاکانی ئەمەریکا دەگەێنێت


هەڵسەنگاندن ومشتومڕەکان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەردەوامن. لەلایەکی ترەوە هەڵوێستی هەردوو دانۆڵد ترامپی کۆماری و جۆو بایدنی دیموکرات لەسەر کێشەی ژماردنی دەنگەکان کە تائێستا بەفەرمی دیاری نەکراوە کە براوەی پۆستی سەرۆکایەتی کێیە، بۆتە جێگای نیگەرانی ئەمەریکایەکان. هەرچەندە بەپێی ژمارەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی سەرکەوتن کە 270 دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنە کە بەئەلکترۆڵ کالیج ناسراو ئەوا بایدن ئەو ژمارەیەی وەدەستهێناو، بەڵام هێشتا ئەمە لە لایەن بەرپرسانی هەڵبژاردنەوە بە فەرمی ڕانەگەێیندراوە. ئەڵبەتە بەرپرسانی هەڵبژاردنەکان تا 23ی مانگی یانزدەیان لەبەردەمدایە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەنجامە خۆجێیەکان ووەزیری دەرەوەش لە 30ی مانگی یانزدە پاش تەواوبوونی ژماردنی دەنگەکان، ئەنجامەکان لەسەر ئاستی ویلایەتەکان پەسەند دەکات.

محیەدین پاڵانی لەبەرنامە هەلەو واشنتندا سەبارەت بە دانەنواندن و مشتومڕەکانی کاربەدەستانی پارتی کۆماریەکان وپارتی دەموکراتەکان لەسەر ئەنجامی تا ئێستای دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا گوتی من لەوباوەڕەدام ئەمەریکا نموونەیەکە (مۆدیلێکە) کەوا جیهان دەیڕوانێتێ وهەروەها زیاتر لە 20 ساڵە ئەم دەموکراسییە بەهرە وتوانای نیشاندەدات، بەتایبەتی پاش جەنگی ساردی جیهانی ئەمەریکا بۆتە نموونەیەک کەوا زۆربەی جیهان چاوی لێیەتی، ئێستا دانەنواندن وقەبوڵنەکردنی ئەوەی خەڵک دەیڵێت ودەیەوێت لەڕاستیدا زیان بە بەهاکانی ئەمەریکا دەگەێنێت.

محیەدین پاڵانی گوتی دیموکراسی ئەمەریکایەکان وبەهاکانیان گرنگن بۆ ڕێبەریکردنی جیهان وهەروەها وەک ڕێبەرێک دەیڕوانرێتێ.

هەروەهاش دەڵێت پێموایە زۆربەی ئەمەریکایەکان دەبێت بەشداری بکەن وبەرگری لە بەها ودەنگەکانیان بکەن. هەر بۆیە پێموایە دۆناڵد ترامپ دەبێت دانواندن بکات. دانان یا قەبوڵکردن شکست نییە کاتێک کە تۆ دەنگی گەل یا خەڵکی ئەمەریکا قەبوڵ بکەیت. هەروەها کە پرنسیپ بەدەست دەهێنیت وبەهاکانی ئەمەریکائەکان قەبوڵ دەکەیت مانای ئەوەیە تۆ براوەی بەهاکانی، ئەمە نەک تەنیا بۆ ترامپ بەڵکو ئێمە ئەمەمان لەماوەی ساڵانی سەرۆکانی دیکدا بینیوە کە مۆرکی خۆیان لەسەر مێژووی ئەمەریکاییەکان جێهێشتووە، لەبەر دیموکراسییەتی ئەمەریکاییەکان وخواستی خەڵک. جا لەبەر ئەوە هەموو کەسێک پێیوایە سەرۆک ترامپ دەنگ وخواستی خەڵک قەبوڵ دەکات ودادەنوێنێت.

حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن ئەم وتووێژەی لەگەڵ محیەدین پاڵانی چالاک وچاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئێران بنکە لە کەنەدا سازداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:35:06 0:00


XS
SM
MD
LG