Accessibility links

گەورەترین پارەچەی بەستەڵەک لەجیهاندا بەئاراستەی پیاکێشان بەدورگەیەکدا دەڕوات گیانداری زۆری جیاوازی تێدا دەژی


زاناکان دەڵێن گەورە بەستەڵەکی جیهان بائاراستەی دورگەی جورجیا لەباشوور دەروات، ئەو دورگەیەش جێگای ژیانی گیاندارانە لەباشوری ئۆقیانووسی ئەتلەسی. سەرباری ئەمەش دەڵین، لەوانەیە کاریگەری مەترسیداری لەسەر ژینگە و ئابوریی دورگەکە هەبێت.

ئەوپارچە بەستەڵەکە گەورەیە لەساڵی 2017دا لە نیمچە دورگەی جەمسەری باشوری ڕۆژهەڵات لە بەستەڵەکی ناسراو بە لارسن جیابۆتەوە، زاناکان ناویان لێناوە A68a لەوکاتەوە بەئاراستەی دورگەی جورجیا لەباشور دەجووڵێت. جورجیا دورگەیەکی دوردەستی سەر بە بریتانیایە.

وێنەی سەتەلایتەکان دەردەخات ئەو پارچە بەستەڵەکە تاڕادەیەک بەیەکپارچەیی ماوەتەوە. درێژیی نزیکەی 150 کیلۆمەترە، پانتایی 48 کیلۆمەتر، بەخێرایی 1 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەروات، بەئاراستەی دورگەی جورجیا لەباشور و پیشبینی دەکرێت لە 30 ڕۆژی دهاتوودا بگاتە دورگەکە.

قوڵایی ئاو لەوناوچەیە 200 مەترە، واتە بەستەڵەکەکە دەتوانێت بگاتە کەنار دورگەکە، دورگەی جورجیای باشور جیگای ژیانی بەتریق و باڵداران وسەگی ئاوە.

زانا گێرانت تارلینگ لەدامەزراوەی ڕوپێوی بریتانیا لە ئەنتراکتیکا دەڵێت "بەگەیشتنی بەستەڵەکەکە لەوەزری زاوزێی گیانداراندا ناوچەیەکی فراونی دابین کردنی خۆراکیان دەگرێتەوە ".

هەروەها دەڵێت "دەبێت بۆ بەدەستهێنانی خواردن بۆ ناوچەیەکی دوور بڕۆن، لەوسەروەختە زاوزێدا کات زۆر گرنگە بەتایبەتی لەوماوەیەی خولی ژیانیاندا. دەبێت دوای دەستکەوتنی خواردن لەماوەیەکی کەمدا بۆ لای بەچکەکانیان بگەڕێنەوە تا تووشی پرسێتی و مرداربوونەوە نەبن.

زاناکانی ژینگە دەڵێن وەستانی بەستەڵەکەکە لەوکەنارە لەوانەیە ڕێگربێت لەژیانی زیندەورەکانی ناو لیتەی دەریا و بەتوانەوەی بەستەڵەک بڕێکی زۆر ئاوی شیرین لەو ناوچەیە بڵاوبێتەوە و ژینگەکەیان بگۆڕێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر کۆبوونەوەی ئەو گیاندارانە دەبێت کە بەتریق و باڵندەکان لەسەری دەژین و بۆیان سەرچاوەی خۆراکن.

تارلینگ دەشڵێت لەوانەیە ئەو بەستەڵەکە بۆ 10 ساڵی دهاتوو بمێنێتەوە، توانەوەی لەسەر خۆبێت و بەتەواوەتی سیستەمی ژینگەکە بگۆڕێت، "گرووپی گیانداران لەو ناوچەیە گەورەترینە ئەگەر گۆڕانکاری بەسەریدا ڕووبدات و لەوناوچەیە شکست بێنن ئەوا ژمارەیان لەسەر ئاستی جیهان زۆر کەم دەبێتەوە.

جیابوونەوەی پارچەی گەورەی بەستەڵەک کارێکی سروشتیە بەڵام دەبێتە هۆی گۆڕانکاری ژینگە.

تارلینگ بۆ دەنگی ئەمریکا ووتی "ئەوەی دەیبینین لەسەرنج و تێبینی ڕێژەی ئەو جۆرە ڕووداوانە لە هەڵکشاندایە ولەداهاتوو دەبێتە دیاردەیەکی ئاسایی.

هەروەها لەوانەیە ئەو جۆرە پارچە بەستەڵەکانە زیان بە بیشەسازی ڕاوە ماسی لەناوچەی جۆرجیا بگەێنێت. مۆڵەتی ڕاوی ماسی جۆری دەم مشارو کریل و پاتاگۆنیا دەفرۆشرێت ئەو ماسیانە سەرچاوەی ڕۆنی ئۆمێگا3 کە تەواوکەری خۆراکن.

ئومێدیک هەیە گۆڕانکاریەک لەکەش و هەوادا ڕێڕەوی ئەو پارچە بەستەڵەکە بەرەو پانتایی دەریا بگۆڕێت و دواتر لەوێ بتوێتەوە.

بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا نرخی بتکۆین دەکاتە ئاستێکی بەرز

لەندەن (ڕۆیتەرز)- بەهۆی گۆڕانکاریەکان لە ئاکامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاداو هیوای وەگەڕخەرانی سەرمایە بۆ هاندانی بانکی ناوەندی بۆ پشتیوانی ئابوریەکانی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زیانیان لێکەوتوە ڕۆژی 5 شەممەی ڕابردوو نرخی بتکۆین بۆ زیاتر لە 14900 دۆلار هەڵکشا، ئەمەش بەرزترین ئاستە لەوەتای مانگی 1ی ساڵی 2018،

لەوەتای رۆژی دەسپێکی ململانێی سەرۆکایەتی ئەمریکا و نزیکبوونەوەی جۆبایدنی دیموکراتی لە سەرکەوتن ئەو دراوە دجتاڵە بە زیاتر لە 10% بەرزبۆتەوە.

دواجار بتکۆین بەڕێژەی 5.4% هەڵکشاو تا ئاستی 14930 دۆلار گەشت.

هەروها ڕۆژی 5 شەممە پشکی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا لە بازارەکانی دراوی جیهانیدا لەبەرزبوونەوەدا بەردەوام بوو.

ئەنتۆنی بۆمبلانۆ ، هاوبەش و دامەزرێنەر لە کۆمپانیای وەبەرهێنانی دراوە دجتەڵکان Morgan Creek Digital Assets ووتی "لەنێوان دراوە دجتاڵەکاندا بتکۆین بەرزترین ئاستی تۆمارکرد".

ڕۆژی 5 شەممە بانکی ئینگلتەرا 150 ملیار ئیستەرلینی واتە 195.20 ملیار دۆلاری خستە بەرنامەی کڕینی بتکۆینەوە. پێشبینی دەکرێت دواتر یەدەکی فیدراڵی کاربکات لەسەر هاریکاری ئابوری ئەمریکا.

لەچەند هەفتەی ڕابردوودا بتکۆین لەبەرزبوونەوەدا بوو، دوای ئەوەی کۆمپانیای دجتاڵی PayPal Holdings ڕایگەیاند ڕێگا دەدات بە کڕیاران دراوی دجتاڵ لە سیستەمی بنەڕەتیدا بکڕن.

هەوڵەکان پشتیوانی پێشبینیەکان بوو بۆ ماوەیەکی درێژخایان، کە دراوی بتکۆین و ڕکەبەرەکانی لەوانەیە بەکارهێنانی و دەستاو دەستکردنی زیاتر بەکاربێت، ئەمەش ئامانجێک بوو پێشتر بەدەست نەدەهات.

وەگەڕخەرانی سەرمایە و لایەنگرانی بتکۆین دەڵین بەهیوان نرخی زیاتر بەرزبێتەوە و بەرچاوڕونی زیاتر بێت لەبەکارهێنایدا لەلایەن ڕێکخەرانی دراوی جیهانی ، سەبارەت بە دراوە دجتەڵەکان و پشتبەستن پێی لەلایەن کۆمپانیا سەرەکیەکانی کڕینی فرۆشتنی دراو.

دەیڤید شابمان بەڕێوەبەری جێبەجیکار لە کۆمپانیای OSL لە هۆنگ کۆنگ کە کۆمپانیای نێوانی فڕۆشتن و کڕینی دراوی دجتاڵ دەکات، ووتی "ئەو دراوەی رۆژێک بوو ڕەتدەکرایەوە لەئێستادا دەناسرێت و بەردەوام دەبێت و لەلایەن ڕێکخەرانیەوە لەسەر ئاستی جیهان پشتیوانی دەکرێت".

بەرزبوونەوەی ستونی لە دراوی دجتاڵدا کارێکی باو نیە، ئەگەر ڕووبدات داوی ئەوە دابەزینی تووند بەدوایدا دێت، بەڵام لەئێستادا زۆر لە شارەزایان سەرسووڕمانی خۆیان دەربڕی و ناتوانن دەستنیشانی کەن هۆکار چیە ئاراستەکەی گۆڕاوە ولەبەرزبوونەوەدایە.

لەمانگی 12ی ساڵی 2017دا نرخی بتکۆین بۆ 20 هەزار دۆلار هەڵکشا و لەمانگی دوای ئەوە بەڕێژەی 50% دابەزی.

دەیڤید گێرارد شارەزای دراوی دجتاڵ لەوبارەیەوە نووسینی هەیە ووتی "بتکۆین بەهۆی ئابوری گشتی و بڕیاری وەربەرهێنەری دروست دانابەزێت ،بازاری لاوازە و کڕین و فرۆشتنی خێرای پێدەکرێت ، هەرچ گۆڕانکاریەکیش لە نرخدا دەخرێتە ئەستوۆی کێشەکانی بازاڕی ناوخۆ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:49 0:00


XS
SM
MD
LG