Accessibility links

تورکیا لە ئێستادا پیرۆزبایی لە بایدن ناکات


عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکەپە
عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکەپە

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، دەڵێت "تورکیا پاش ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی تەواوەتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەوجا پیرۆزبایی لە براوەی هەڵبژاردن دەکات."

ئانکەرە لە ناکۆکیدایە لەگەڵ واشنتۆن هەرچەندە هەردووکیان ئەندامی هاوپەیمانێتی ناتۆن. ناکۆکییەکانیش لەسەر ژمارەیەک دۆسێن، لە سوریاوە تا دەگاتە کڕینی سیستەمی موشەکی بەرگری لە ڕوسیا، بەڵام لە پشووی هەفتەدا ئانکەرە جەختی کردۆتەوە لەوەی وەک دەڵێت "لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی داهاتووی ئەمریکادا کار دەکات."

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی پارتی داد و گەشەپێداندا کە ئەردۆغانیش بەشدار بووە تیایدا عومەر چەلیک وتویەتی " ئانکەرە پیرۆزبایی خۆی دەکات و پەیوەندی تەلەفونیش دەکات هەر کاتێک کە ئەنجامەکان یەکلابوونەوە، لەگەڵ ڕێزدا بۆ ئەمریکا و گەلی ئەمریکاش."

XS
SM
MD
LG