Accessibility links

دوای دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دارایی نرخی لیرەی تورکیا بەرز دەبێتەوە


نرخە داڕماوەکەی لیرەی تورکیا بەرز دەبێتەوە پاش دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دارایی وڵاتەکە.

نرخی دراوی تورکیا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکاییدا بەرز بۆتەوە، تەنها یەک ڕۆژپاش ڕاگەیاندنی دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دارایی وڵاتەکە کە زاوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیایە.

بەرزبوونەوەی نرخی لیرەی تورکیایی بە ڕێژەی لەسەدا دوو و لە دەدا شەش بووە و گەیشتۆتە هەشت و لە سەدا بیست و نۆ.

هێشتا ئاشکرا نییە کە ئەردۆغان دەست لە کار کێشانەوەکەی بیرات ئەلبەیرەقی پەسەند کردبێت یان نا، هەروەهاش ئایا کەسێکی نوێ بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کراوە یان نا.

ئەلبەیرەق، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند دەست لە پۆستەکەی دەکشێنێتەوە لەبەر هۆکاری تەندروستی و بۆ لەمەودوا کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەیدا بەسەر دەبات.

دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دارایی تورکیا پاش لادانی موراد یوساڵ، سەرۆکی بانکی نێوەندی وڵاتەکە بوو لە پۆستەکەی و ناجی ئیقبال، وەزیری پێشووتری دارایی لە جێی دانرا.

لیرەی تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی لە سەدا 30 نرخی خۆی لەدەستداوە و ڕۆژی هەینی ڕێژەی پێوانەیی شکانی نرخی لیرە تۆمار کرا و گەیشتە هەشت و لە سەدا پەنجا و هەشت، لە کاتێکدا ڕێژەی ساڵانەی گرانی بەرزبووەوە بۆ یازدە و لە سەدا هەشتا و نۆ.

XS
SM
MD
LG