Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە قاهیرە جەخت لەوە دەکاتەوە وڵاتەکەی " ڕێزێکی زۆر لە ئیسلام دەگرێت "


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ میسڕ جەختی لەوە کردەوە " وڵاتەکەی ڕێزێکی زۆری ئیسلام دەگرێت ".

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی میسڕ عەبدول فەتاح سیسی و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سامح شوکریدا، لۆدغیان وتی " ئەو هەڵمەتەی دژی فەڕەنسا لە جیهانی ئیسلامیدا دەستی پێکردووە زۆر کات بەهۆی خراپ تێگەیشتنەوە بووە لە لێدوانەکەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن لەسەر بابەتەکە."

لۆدغیان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " یەکەمین بنەمای ئێمە ڕێزگرتنی بێ پایانی ئیسلامە، دەشمەوێت بڵێم موسوڵمانەکان بەشێکی تەواون لە کۆمەڵگەی فەڕەنسیدا."

وتیشی " پەیامی دووەم کە دەمەوێت بیگەیەنم ئەوەیە ئێمە لەسەر خاکەکەمان و شوێنەکانی دیکەش ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆر و دەمارگیری بووینەتەوە، ئەم شەڕەش شەڕێکی هاوبەشە."

لۆدغیان دواتر وتی گفتوگۆیەکی دوورودرێژی " ڕاشکاوانەی " لەگەڵ ئیمامی باڵا شێخ ئەزهەردا کردووە.

بە ڕۆژنامەنووسانی وت " تێبینیم کرد کۆمەڵێکی زۆر لە خاڵی ناکۆکی هەبوو لە شیکارییەکانماندا، بە ئیمامی باڵام وت ئێمە پێویستمان بە دەنگی هاوسەنگی و لێبووردەیی و دادپەروەری هەیە."

وتیشی تەنها شەڕ کە فەڕەنسا و میسڕ و وڵاتانی دیکەش دەیکەن شەڕی دژ بە توندڕەوییە.

وتیشی " ئیمامی باڵا پێشنیاری ئەوەی کردووە پێکەو کاربکەین تاوەکو پەرە بەم نزیکبوونەوە هاوبەشە بدەین."

لە بەیاننامەیەکی نوسراودا سەبارەت بە کۆبوونەوەکە، شێخ ئەزهەر وتی جەختی لەوە کردۆتەوە هەر سوکایەتیکردنێک بە پێغەمبەر جێی قبوڵکردن نیە.

وتی " من یەکەمین کەسم پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین بکەم بەڵام لەکاتێکدا ئازادی ڕادەربڕین سوکایەتی بە هیچ دینێک نەکات، نەک تەنها ئیسلامیش."

وتیشی " وەسفکردنی تیرۆری ئیسلام ڕەت دەکەینەوە، تیرۆر نوێنەرایەتی ئێمە ناکات، ئێمە بەرپرس نین لە کردەوەکانیان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG