Accessibility links

ناسر باباخانی: لە 10 هەزار دەنگدا ڕەنگە 9 دەنگ بتوانرێ ساختە کاری تێدا بکرێت ئەمەش کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە بەسەر هەڵبژاردنەکانەوە


کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن نزیکتر بۆتەوە لە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە کاتێکدا هێشتا دەنگی چەند ویلایەتێکی گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەکە بە فەرمی ڕانگەیەندراوە.

لە ئێستادا بە پێی ئاژانسەکانی دەنگوباس بایدن لە جۆرجیا و پێنسلڤانیاش پێشکەوتووە و دەنگێکی زۆر کەم ماوە بژمێردرێن.

درەنگکەوتنی ئەنجامەکان بێزاری لە نێو ئەمەریکاییەکاندا دروست کرد لە کاتێکدا سەرۆک ترامپیش شەوی پـێنجشەممە لە وتارێکی بۆ ڕۆژنامەوانان لە کۆشکی دیموکراتەکانی بە ساختەکاری تۆمەتبارکرد و گوتی ئەو سەرکەوتنی گەورە و مێژوویی تۆمارکردووە کە بەپـێچەوانەی ڕاوەرگرتنە گشتیـیەکانن، لەوانە لە فلۆریدا، ئایەوا، ئیندیانا، ئۆهایۆ ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستهێناوە.

ناسر باباخانی مامۆستای زانکۆو چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ هێرۆ زەنگەنە باس لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان و شێوازی ژماردنی دەنگەکان دەکات.

هەروەها باس لەو جیاوازیانە دەکات کە ئێستا لە نێو کۆمەڵگەی ئەمەریکادا دروست بوون.

دەقی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:55 0:00


تێبینی ئەم وتووێژە بەر لە پێشکەوتنی بایدن لە پێنسلڤانیا تۆمار کراوە.

.

XS
SM
MD
LG