Accessibility links

هەلەو واشنتن: هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا


هەژمارکردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بەردەوامە، سێ ڕۆژ پاش هەڵبژاردنەکان هێشتا براوەی ئەم هەڵبژاردنە ڕانەگەیەندراوە.

بەرنامەی ئەم هەفتەیەی هەلەو واشنتۆن تایبەتە بە تاوتوێکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، پێشکەشکاری بەرنامە حەیدەر کەریم میوانداری هەریەک لە دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر لەزانکۆی تێنسی و بەرێز ئیسماعیلی ئیبراهیمی شارەزا لەبەشی زانستە سیاسییەکان و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بنکە لە کەنەدا دەکات.

دکتۆر گوندی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمەڵگای ئەمەریکایی وەک نەتەوەیەک بەهۆی ئەم هەڵبژاردنەوە بە کاتێکی زۆرهەستیاردا تێدەپەڕێت لە مێژوودا، دەشڵێت "کۆمەڵگای ئەمەریکایی بەسەر هێڵی حیزبیدا دابەش بوون، هیوادارم و دەپاڕێمەوە کە خەڵکی ئەمەریکا بە ئارامی و شارستانی هەڵسوکەوت بکەن وە ڕێگە بدرێت هەموو دەنگێک هەژمار بکرێت، جا براوە بۆ هەر کامێکیان بێت دەنۆڵد ترامپ یاخود جۆو بایدن جێگری سەرۆکی پێشوو وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا ڕێزی لێبگیرێت."

دەشڵێت " ئێمە وەک ئەمەریکا دەبێت بگەڕێینەوە و ئەو برینە ساڕێژ بکەین کە لە ئەنجامی سیاسەتی خراپەوە بەسەر ئەمریکادا هاتەوە و بیبوژێنینەوە".

بەڕێز ئیبراهیمی لەو بارەیەوە دەڵێت "ئەمەریکا وەک نەتەوە براوەی ئەم هەڵبژاردنەیە و دەبێت پیرۆزبایی لێ بکرێت، چونکە ئەوە دەربڕینی دیموکراسی مافی دەنگدان بوو کە ئێمە دەبینین دوای ئەو چەند ساڵە زۆرە، زۆر کەس چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان دا."

ئیبراهیمی ئاماژەشی بەوە کرد "ئەنجامەکە چاوەڕوانکراو بوو، بەڵام دەڵێت من وەک خۆم پێشبینیم دەکرد کە ئەنجامەکە زۆر ڕوونتر لە بەرژەوەندی جۆو بایدن بێت، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگترین شت لە ئێستادا ئەوەیە کە ڕێز لە ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنانە بگیرێت و هەموو دەنگێک هەژمار بکرێت."

دەشڵێت خەڵک دەبێت هەست بەوە بکات کە دەنگەکانیان گرنگن و دەنگیان دەبیسترێت، لە کۆتایدا باوەڕم وایە دیموکراسی ئەمریکا سەردەکەوێ، هەروەها لەم کاتەی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید-19 دا ئەمەریکاییەکان پێویستیان بەیەکڕیزی هەیە.

بۆ درێژەی ووتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:35:40 0:00


XS
SM
MD
LG