جەلال مەلەکشا شاعیری هاوچەرخی شاری سنە لە تەمەنی 69 ساڵیدا شەوی شەممە بە هۆی پیری و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
جەلال لە ساڵی 1951 لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لە دایکبوو. ناوبراو بە هەردوو زمانەکانی فارسی و کوردی شیعر و پەخشانی هەیە.
شیعرەکانی ئەم شاعیرە تاکوو ئیستا بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی و سویدی و فەرەنسی وەرگێڕدراون.
لە شیعرە بەناوبانگەکانی ئەم شاعیرە "هەتا لووتکە چەندی ماوە" و "داستانی دارە پیرە"ن کە لە کتێبەکەیدا بە ناوی "زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان" چاپ کراون.
هەندێ لە بەرهەمە چاوپکراوەکانی خوالێخۆشبوو بریتین لە:
زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان کە کۆی شیعرەکانی ئەم شاعرەیەوە و هەروەها کارەسات کە کۆمەڵە چیرۆکی بەرهەمی ئەم شاعیر و نووسەرەیە.
شێرکۆ بێکەس شاعیری بەناوبانگ لە بارەی زمانی شیعری جەلالەوە دەڵێت کە شیعری مەلەکشا بووەتە هۆی دەوڵەمەند کردنی زمان و ئەدەبی کوردی و هەروەها دەشڵێت کە شیعری ئەو لە دڵەوە دێت بۆیە دەچێتە دڵیشەوە.