Accessibility links

دوایین زانیارییەکان لەسەر ڕەوشی شارەکانی ئێران


دوایین ڕاگێندراوی وەزارەتی تەندروستی ئێران باس لەوە دەکات کە لە ماوەی24 کاتژمێری ڕابردوودا 8هەزار و 293 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نزیکەی 399 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئەو ئامارەی کە وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لێوە دەکات و دەڵێت لە سەدا تەنها58%ی خەڵک پرۆتۆکۆڵ و ڕێنماییە تەندروستییەکان دەپارێزن، هۆکاری ئەم پشت گوێ خستن و بە گرنگ وەرنەگرتنە چییە لە لایەن خەڵکەوە؟

دەوترێت پۆلیسی چەند ڕۆژێکە بە بۆنەی هۆشداری بە هاوڵاتیان بۆ بەکارهێنانی دەمامک، دەستی کردوە بە گەشت و چاودێری کردن. دەوترێت ئامانجی ئەم پڕۆژەیە "پێشگرتن و بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی کۆمەڵگەیە"، زانیارییەکانی دیکە لەم بارەیەوە چییە؟

بەو پێیەی کە خوودی کاربەدەستانی ئێرانیش دان بەوەدا دەنێن کە رێژەی تووشبوون و مردنەکان خەریکە بەرەو ترسناکی و دۆخێکی خراپ دەڕوات، ئایا هیچ هەوڵێک هەیە بۆ گۆڕانی ئەو پلانە و رێکارانەی کە تاکو ئیستا گیراوەتە بەر و وەڵامێکی ئۆتۆیان نەبووە؟

دەوترێت زۆربەی شارە گەورەکانی ئێران لە ئێستادا لە دۆخی سووردان، واتە لە دۆخێکی پڕ مەترسیدان و بڵاوبوونەوەکە بە زۆری پەرەی سەندووە،ئایا ئەم مەترسییە شارە کوردنشینەکانیشی گرتوەتەوە؟ زانیارییەکان لە سەر شارە کوردنشینەکان چین؟

مەسعود کوردپوور لە کوردستانی ئێرانەوە لەم چاوپێکەوتنەدا کە لەگەڵ بەفراو نووری بۆ دەنگی ئەمریکای بەشی کوردی ئەنجامداروە، وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:50 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG