Accessibility links

دکتۆر بەختیار کەریم باس لە هۆکاری کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین کەریمی برای دەکات


دکتۆر بەختیار کەریم پاش کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدینی برای بۆ دەنگی ئەمەریکا دەدوێت و باس لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دەکات.

دکتۆر بەخیار دەڵێت " پێش نزیکەی مانگێک توشی جەڵتەی مێشک بوو، پاشانیش ڕەوشی باش بوبو پزیشکەکانی هیوایەکی زۆریان پێداین کە بەرەو باشی دەڕوات بەڵام بە داخەوە ڕۆژی دووشەممە جەڵتەیەکی تر لێی دا و بووە هۆی گیان لە دەستدانی ( لە ڕۆژی هەینی)."

دکتۆر بەختیار دەڵێت " وەکو برایەک ناوبەناو قسەی لەگەڵ دەکرم و ئامادەی دەکرین بۆ ئەوەی کە پاش مەرگی ئامادە بین و بەهێز بین."

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن دکتۆر نەجمەدین پێشتر شێرپەنجەی هەبووە و پاشان جەڵتە لێی داوە ، براکەی دەڵێت " ڕاستە شێرپەنەی هەبوو و چارەسەری وەردەگرت بەڵام ئەوەی هۆکاری مەرگی بوو جەڵتەکە بوو."

دکتۆر بەختیار ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی کەرکوک کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە سەر تەندروستی دکتۆر نەجمەدین.

دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک و ئەندامی پێشوی یەكێتی نیشتمانی کوردسستان و هەروەها یەکێک لەو کەسانەی بەشداری هەبوو لە دامەزراندنی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەیەکی واشنتن بەهۆی جەڵتەی مێشک لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دەقی وتووێژەکەی جانی دیلان لەگەڵ دکتۆر بەختیار کەریم

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:29 0:00
Direct link



XS
SM
MD
LG