دایکێک و سێ منداڵ ڕۆژی شەممە بە زیندوویی پاش 18 کاتژمێر لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەیەکی ڕۆژئاوای شاری ئزمیری تورکیا دەرهێنران کە بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەوە ڕووخابوو.
تیمەکانی بەهاناچوون بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی منداڵی چوارەمی ئەو ژنە، لە کاتێکدا کاربەدەستانی ئەو شارە بەندەرییە دەڵێن نزیکەی 180 کەس هێشتا لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە.
شارەوانی ئزمیر نونج سۆیەر بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی Fox ی گوتووە " لە هەمانکاتدا ئێمە خۆشحاڵین بە بیستنی ئەو موعجیزانەی لە ئەنجامی کارەکانی تیمەکانی بەهاناچوون ڕوویانداوە".
کاربەدەستان دەڵێن بومەلەرزەکەی هەینی 26 کەسی لە تورکیا کوشتووە و دوو کەسیشی لە دورگەی سامۆسی یۆنان کوشتووە.
بەلایەنی کەم 20 باڵەخانە لە شاری ئزمیری تورکیا ڕوخاون و بۆتە هۆی پشێوی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە.
سەرۆک وەزیری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیداگوتی 885 کەس بریندار بوون 15 لەوانە ڕەوشیان لە مەترسیدایە.